KDC

سویسرا: شاندێکی ناوەندی بازل بەشداریی سیمینارێکیان کرد

 

شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بازلی سویسرا، بەشداریی سمینارێکیان لە شاری بازل کرد، کە لە لایەن پارتی وڵاتپارێزی کوردستان بۆ سکرتێری پارتی نابراو ڕێکخرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی٢٧ی٧ی٢٠٢٥، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بازل، کە پێکهاتبوون لە ڕەشاد شەرەف و فەیزییە پەریشان ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەند، بەشدارییان لە سمینارێکی مستەفا ئۆزچەلیک سکرتێری پارتی وڵاتپارێزی کوردستانیان کرد، کە لە لایەن ڕیفعەت سەفالی جێگری سکرتێری پارتی بەڕێوە چوو.

سەرەتای سیمینارەکە، بە سروودی نیشتمانیی کوردستان و ساتێک وەستان و بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.

پاشان بەڕێز موستەفا ئۆزچەلیک باسی پارتی وڵاتپارێزی کوردستانی کرد، کە لە یەکگرتنی چەند پارتێکی سیاسی لە باکووری کوردستان دروست بووە، دوواتر باسی پرۆسەی ئاشتی و هەڵوێستی پارتەکەیانی لەوبارەوە شیکردەوە، هاوکات لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانیش باسی دیدراێکی خۆی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانیی کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە خۆی وەک پێشمەرگەی کوردستان دەزانێت و پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات ئەگەر هەڕەشەیەک ڕوو بدات.

لە کۆتاییدا وەڵامی پرسیاری بەشداربووان درایەوە و کۆتایی بە سیمینارەکە هات.

___

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

KDC

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هۆشداری بەوڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیا دەدات

nusar1

ڕووسیا دەیەوێت بەشداری دانیشتنی ئەمساڵی کۆمەڵەی بیست بکات

nusar1