KDC

خێزانێکی کۆچبەر لە سەرسنووری بێلاڕووسیا و لیتوانیا رزگار دەکرێن

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رزگارکردنی خێزانێکی وڵاتەکەی لەسەر سنووری لیتوانیا، رادەگەیەنێت، کە لە بارودۆخێکی سەختدا بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 10-8-2021، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند، لەگەڵ دەستەڵاتدارانی بیلاڕووسیا و لیتوانیا بۆ دۆزینەوەی شوێنی مانەوەی عێراقییەکان لەسەر سنووری ئەو دوو وڵاتە، کار دەکەن.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشداوە، لە چەند کاتژمێری رابردوودا، خێزانێکی عێراقییان لەسەر سنووری لیتوانیا رزگار کردووە، کە لە بارودۆخێکی سەختدا بوون.

پێشتر یەکێتیی ئەورووپا رەخنەی لە دەستەڵاتدارانی عێراق گرتبوو، بەوەی لە ژێر ناوی گەشتی بەکۆمەڵ، پەنابەرانی ئەو وڵاتە دەچنە بیلاڕووسیا و لەوێشەوە بە قاچاغ روو لە لیتوانیا دەکەن، تا لەوێشەوە بگەنە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا.

دوای ئەو رەخنانە، دەستەڵاتدارانی عێراق، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕووسیایان راگرت.

رۆژی 4-8-2021، پاسەوانی سنووری بیلاڕووسیا رایگەیاند: پەنابەرێکی عێراقی لە سەر سنووری نێوان بیلاڕووسیا و لیتوانیا کوژراوە و چوار پەنابەری دیکەش بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، چونکە سوپای لیتوانیا بە بەکارهێنانی سەگی پۆلیسی و لێدان، لە سنووری وڵاتەکەی دەری کردبوون.

___

تەرمی دوو هاوژینی کورد لە ئاوەکانی یۆنان دەۆزرێنەوە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکات

Harmn

یۆنان: 57کەس لە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریایی ئیجەدا ڕزگارکران

Harmn