KDC

فینلەندا: سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن خەڵاتی بەخشییە تیپی کوردستان

 

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی ناوەندی فینلەندای کرد و لەگەڵیان کۆبوویەوە، هاوکات مەدالیای رێزلێنانیشی بە تیپی تۆپی پێی کوردستان لەو وڵاتە بەخشی .

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی٨ی٢٠٢٥، ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خاتوو شەرمین بۆزئەرسەلان، بەرپرسی بەشی رێکخستنی کۆنفیدراسیۆن، سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- فینلەندایان کرد.

لەو سەردانەی بەڕێز سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەند سازدا و دوابەدوای ئەوە، کۆبوونەوەی گشتی لەگەڵ هەموو ئەندامان ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا  زۆر لە پێشنیار و زانیاریی خرانە ڕوو.

دواتریش بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان، تیپی تۆپی پێی کوردستان لە فینلەندا خەڵات کران، کە سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، مەدالیا و نامەی پیرۆزبایی پێشکەش بە ئەندامانی تیپەکە کرد.

لە کۆتایدا، سوپاسی بەڕێوەبەری ناوەند بەڕێز کاک نەزیر بەرواری و هەموو ئەندامان و دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندەکە کرا.

___

ڕوسیا ئیسرائیلییەکان تاوانبار دەکات و شاندێکی بزوتنەوەی حەماس سەردانی مۆسکۆ دەکات

Harmn

تەرمی هاوڕێکەی لە دارستانێکی باکووری سوید فڕێدا و پەیامێکی سەرەخۆشی بە جێهێشت

KDC

ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی بۆ ئێران : ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت

KDC