KDC

شفا بارزانی لەگەڵ کوردانی کازاخستان کۆبووەوە

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەی کوردانی کازاخستان “بەربانگ” لە ئەلماتای ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێز شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لە ئەلماتای کازاخستان، لەگەڵ ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەی کوردانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە، بە دەربڕینی بەخێرهاتنی عەزیز زیۆ بەدرخان، سەرۆکی یەکێتیی کوردانی کازاخستان دەستیپێکرد. بەدرخان، لە وتارەکەیدا تیشکی خستەسەر گرنگی دۆستایەتیی نێوان گەلانی کازاخستان و کورد، هەروەها باسی پەرەپێدانی گەنجان، پەروەردە، زانست و کولتووری کرد.

دواتر  شێخ ڕەمەزان سەعیدۆف، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی دۆستایەتیی گەلانی کورد، هەروەها ئەندامانی کۆمەڵەی بەربانگ، سەرۆکانی لیژنە و لقی هەرێمی کۆمەڵەکە، کەسایەتییە چالاکەکانی نەتەوەی کورد لە کازاخستان، ڕیش سپییانی شارەکان و نوێنەرانی باڵی گەنجان وتەیان پێشکەش کرد.

کۆبوونەوەکە لە لایەن  ئیبراهیم فلیت مامێدۆف، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی بەربانگ بەڕێوە برا. لە کۆبوونەوەکەدا چەندان بابەتی گرنگ سەبارەت بە هاوکارییە کولتوورییە ئەگەرییەکانی ڕەوەندەکان گفتوگۆی لەسەر کرا.

لە وتارە بەخێرهاتنەکەیدا، بەڕێز شفا بارزانی، بەخێرهاتنی هەموو بەشداربووانی چالاکییەکەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دەرفەتی دیدارە دەربڕی.

بەڕێزیان جەختی لەسەر گرنگی پێشکەوتنی کوردانی کازاخستان و پشتیوانیی دەوڵەتی کازاخستان لەو بووارەدا کردەوە. هاوکات ڕێز و سڵاوی سەرۆک بارزانیشی بۆ ئامادەبووان و سەرجەم  کوردانی کازاخستان گەیاند.

لە کۆتاییی چالاکییەکەدا، لەلایەن سەرۆکی کۆمەڵەی کۆماری کوردانی کازاخستان،  عەزیز زیۆ بەدرخان، ڕێزدار شفا نیهاد مستەفا بارزانی، بەرزترین خەڵاتی گشتیی کۆمەڵەی بەربانگ، کە مەدالیای زێڕینە، پێبەخشرا.

جێیباسە کۆبوونەوەکە لە هۆتێل پلازای ئەلماتی بەڕێوەچوو و بە هاوکاریی جەمال عەلی ئیبراهیمۆف ڕێکخرا.

___

سەركردەیەكی كورد: جارێ ئەمریكا لە سووریا ناكشێتەوە

KDC

فینلاند وا بڕیارە ئەم بەهارەبڕیاری خۆی لەسەر ئەندامێتی ناتۆ دەدات

nusar1

نوێنەری کۆنفدراسیۆن پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتی زێباری دەکات

nusar1