KDC

ئیسماعیل کامل لەگەڵ سەرنووسەر و بەڕێوەبەری وێبسایتی گۆڤاری پێنگاڤ کۆبووەوە

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ سەرنووسەر و بەڕێوەبەری وێبسایتی گۆڤاری پێنگاف کۆبوونەوە، کە تێیدا هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە جەختیلێکرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی٣ی٢٠٢٥،
بەسەرپەرشتی ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەر یەکە لە شوکری بەرواری، جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و بەرپرسی ئۆفیسی دارایی، سەرتیپ کاکەیی، بەرپرسی فیدراسیۆنی کەنەدا و ئەحمەد بیناوی، بەرپرسی فیدراسیۆنی شاری کالگەیی، لەگەڵ ستافی گۆڤاری پێنگاڤ کۆ بوونەوە، کە پێکهاتبوون لە ئارام دهۆکی و لەیلاکێ ئەسیندەر سەرنووسەر و بەڕێوەبەری وێبسایت و گۆڤاری پێنگاڤ.

دوای گفتوگۆی نێوانیان، بەرپرسانی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان و دەستەی نووسەرانی گۆڤاری پێنگاڤ، لەسەر چۆنیەتی کارکردنیان پێکەوە وەک تیمێک باس کرا و جەخت لەسەر یەکدەنگی ناو ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە کرایەوە.

___

یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزای نوێ ،ئەگەر ڕوسیاجەنگەکە ڕانەگرێت

Harmn

کۆنفیدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکەن

Harmn

بزانە لە ئەڵمانیا ژمارەی داوای مافی پەنابەری چۆن گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە

Xelan