KDC

کونسوڵی چیک، لە شوێنەکەی مەلا مستەفا بارزانی وێنە ده‌گرێت

میکال سڤۆبۆدا، کونسوڵی چیک لە هەرێمی کوردستان، لەو شوێنە وێنە دەگرێت بارزانی وێنەی لێ گرتووە، کە شوێنەکە لە پراگ-ی پایتەختی چیکە.

زکری موسا ڕاوێژکاری بارەگای بارزانی دەڵێ، ڕەنگە بۆ کونسوڵی چیک ئەم وێنەیە وا بکات، وڵاتی خۆی خۆشتر بوێت، کە مرۆڤێکی مەزن لە پێناو گەلەکەیدا پێیدا گوزەری کردووە.

هەروەها دەشڵێ: بۆ ئێمەی کوردیش  هەڵگری مانای تایبەتی خۆیەتی، کە بارزانی نەمر بە ئاوارەیی و خۆڕاگریی خۆی، رەهەندێکی جیهانی بەخشییە دۆزی گەلەکەی.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە وێنەکە، هەڵگری مانایەکی قووڵتریشە، شوێن هەمان شوێنە، بەڵام مرۆڤە مەزنەکانن مێژوو تۆمار دەکەن و وا دەکەن شوێن مانا وەربگرێت

___

پاش ٦٦ ساڵ نەوەیەکی بارزانی نەمر سەردانی ڕادیۆی کوردی یەریڤان دەکات

Harmn

پڕۆفایلی جێرارد پیکێ

Harmn

پۆلیسی بریتانیا :- کوشتنی پەرلەمانتار دەڤی ئامیس پەلامارێکی تیرۆریستانەیە

KDC