KDC

بەلجیکا: کۆنفیدراسیۆن مەراسیمێکی بۆ یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ساز دا

 

لەژێر چەتری کۆنفیدراسیۆندا، بە ئامادەبوونی ناوەندەکانی بەلجیکا و چەند کۆمەڵە و نوێنەرانی پارت و لایەنە کوردستانییەکان و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەراسیمێکیان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بۆ یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ساز کرد.

‎ڕێکەوتی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لەژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەریەکە لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، کۆمەڵەی ئاشتی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بەلجیکا، بە مەراسیمێکی تایبەت یادی هەشتەمین ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی مێژوویی کوردستانیان بۆ سەربەخۆییی باشووری کوردستانیان ساز دا.


لە مەراسیمەکەدا کۆمەڵێکی بەرفراوان لە پێکهاتە کوردستانییەکان و کۆمەڵە فەرهەنگییەکان و نوێنەرانی سیاسیی بەشداری بوون و تیشکیان خستەسەر یەکڕیزی و پابەندبوونی ڕەوەندی کوردستانی بە دۆزی رەوای کوردستان، کە تێیدا بەڕێز دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا و بەلجیکا، خاتوو هەرمن ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشدار بوون، هاوکات نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە گەورەکانی کوردستان لەوانە، پارتی دیموکراتی کوردستان PDK ، پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریاPDKS ، کۆمیتەی پارتی دیموکراتی کوردستان– ئێرانKDPI ، پارتی یەکێتیی کورد– سوریا، ڕەوەندی ئەلدرازیە، کۆمەڵەی‎ زاگرۆز، کۆمەڵەی هێڤی و بیرۆی کوردی، بەشداری یادەکە بوون.
بەڕێز کاوە ئاهەنگەری، وتارێکی بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی پێشکەش کرد، هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ جەماوەری بەلجیکا.
جێی باسە، بە نمایشێکی کولتووریی یەکخستنی ڕەوەند لە یادکردنەوە و هاودەنگی و ئاهەنگگێڕان بە ئیرادەی گەلی کورد کۆتاییی هات.

___

هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

KDC

ئێران کوردێکی باکوور دەکوژێت

KDC

چیرۆکی ئەو پەنابەرەی بەهەڵە400 هەزار یۆرۆ چووە سەر هەژمارە بانکییکەیەوە

nusar1