KDC

ناوەندی لوکسمبۆرگ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

 

ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لوکسمبۆرگ، لەگەڵ رێکخراوێکی کوردی خۆپیشاندانێکیان لەژێر درووشمی کوردستان، ئازادی، دادپەروەری، کورد، مافی مرۆڤ ئەنجام دا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی١٠ی٢٠٢٥ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لوکسمبۆرگ، لەگەڵ ڕێکخراوی هیوای لوکسمبۆرگ بۆ یارمەتییە مرۆییەکان، خۆپیشاندانێکیان لەژێر دروشمی
کوردستان، ئازادی، دادپەروەری، کورد، مافی مرۆڤ ئەنجام دا.

لەو خۆپیشاندانەدا، جەختیان لەوە دەکردەوە، کە گەلی کورد لە تێکۆشان بۆ ئازادی و پاراستنی نەتەوەیی و دادپەروەریی بەردەوام لە خەباتدایە، ئەوانیش وەک کورد و کوردستانیانی دیاسپۆرا، بەردەوام پیشتوانی دۆزی گەلی کورد دەکەن.

ئەوەشیان دووپات کردەوە، کە پێکەوە لەگەڵ کوردستانیانی دیاسپۆرا و لەژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر هێڵی کارکردنیان بەردەوام دەبن، چونکە بە کوردی لە دایک بوون و شانازی بە کوردبوونی خۆیان دەکەنن، هەتا دەمرن هەر کورد دەبن.

___

بەناساندنی کەلتوری کوردی لە ڕێگای ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانییەوە

Harmn

هاکەرێک کارتی بانکی مردووەکانی دز لە داڕمانی بینایەک لە فلۆریدا

KDC

بەرهەڵستکاری روسی ئەلکس نافلانی زیندانیکراو خەڵاتی ساخرۆفی پەرلەمانی ئەورپای وەرگرت

KDC