KDC

پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی لیتوانیا دەکات

لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، دۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی لیتوانیا تاووتوێ دەکات.

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، کۆبووەوه‌، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو له‌ تاوتوێكردنی دۆخی پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی لیتوانیا، سەرەتاش سەرۆکی لیژنە باسی رەھەندە سیاسیی و یاساییه‌كانى ئەو کەیسەى کرد و، ئاماژەى بەوەدا کە دوای بە دواداچوونیان بۆ ئەو پرسە، ئاشکرا بووە کە بار و گوزەرانی ھاووڵاتییانى ھەرێمی کوردستان لە رووی پێداویستییەکانی ژیان لەو وڵاتەدا، لەوپەڕی خراپی دایە، تەنانەت ھەڵویستی یاساییشیان لاوازە.

دواتر ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، بڕیاریاندا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن، بۆ ئەوەی شاندێکی لیژنەكه‌ سەردانی وڵاتی لیتوانیا بکات و لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی پەنابەران بێت و، راپۆرتێک لەوبارەیەوە ئامادە بکات، کە تێیدا چارەسەرییەکانیش بخاتە روو و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەکردنی پرسەکە بکەونە گفتوگۆ.

___

رۆژنامەنووسێکی پۆڵەندی لەسەر بارودۆخی کۆچبەرە کوردەکان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

KDC

سەرەڕای بڕیارەکەی دادگا ،جۆنسۆن بەرگری لە یاسایی بوونی (پلانی ڕواندا )دەکات

nusar1

لەندەن : بەیاننامەی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر ڕۆژی ئاڵا

nusar1