KDC

تورکیا: چەندین کۆچبەری عێراقی و سووری دەستگیر دەکات

لە ویلایەتی موغلای رۆژئاوای تورکیا، هێزە ئەمنییەکان چەندین کۆچبەری عێراقی و سووریان دەستگیر کردووە، کە بەنیازبوون بەرەو ئەورووپا بڕۆن.

بە پێی هەواڵێکی میدیا نێوخۆییەکانی تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی تەشقاڵی قەزای مینچەی رۆژئاوای تورکیا، ٥٥ کۆچبەری عێراقی و سوورییان دەستگیرکرد، کۆچبەرەکان رەگەزنامەیعێراقی و سوورییان پێبووە و بە نیازبوون بە شێوەینایاسایی بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، کە دوای ئەوەی رێککاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتە بەر، کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی ویلایەتی موغلا کراون.

___

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا

nusar1

فێرگەی وەرزشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چەندین مێرمنداڵ و لاوی کوردی پێگەیاندووە

nusar1

هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا بۆ دەرکردنی هێزەکانی ڕووسیا دەستپێدەکات

nusar1