KDC

ئەمستەردام: ئاوازی کوردی بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە پێشکەش کرا

 

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی 11ی ٢٠٢٥، ئاڵا عەنبەرخان، بە نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، بەشداری لە چالاکییەکی هونەری و کولتوریی تایبەتدا کرد، کە لە ئەمستەردامی پایتەخت بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییەدا، گرووپی ئۆرکێسترای “WH. Wereldconsert” چەندان پارچە موزیکی کوردیی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
گروپە موزیکییەکە، کە لە ٢٣ ئەندامی بەهرەمەند پێکهاتبوو، بە شێوازی کۆڕاڵ و موزیکی هاوچەرخ بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.

ئەوەی سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا، پۆشینی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی بوو لە لایەن سەرجەم ئەندامانی ئۆرکێستراکەوە، کە دیمەنێکی کولتوریی جوانی بەخشیبووە چالاکییەکە و بووە جێی خۆشحاڵیی میوانان.

شایەنی باسە، هەریەک لە  شیلان ساماڵ لە ڕێکخراوی  پرد و  ژیان سورچی، یاوەریی نوێنەری فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییان دەکرد و پێکەوە ئامادەی چالاکییە هونەرییەکە بوون، کە وەک هەنگاوێک بۆ ناساندنی زیاتری هونەر و کولتوریی کوردی لە ئەوروپا هەژمار دەکرێت.

___

ئیسپانیا بەڵێنی هاوکاری تەواوی بۆ لێکۆڵینەوەی کوشتنی 23کۆچبەر لە ڕوداوەکانی میلیا دەدات

Harmn

روسیا: پارتی دەسڵاتدار لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی وڵات سەرکەوتنی ڕاگەیاند

KDC

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح

Harmn