KDC

بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندن لەگەڵ ناوەندی برۆکسل کۆبووەوە

 

بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورستانی، سەردانی ناوەندی برۆکسلی کرد و لە لایەن بەرپرسی ناوەندەکە پێشوازی لێکرا و دواتر لەسەر کار و چالاکییەکانی ناوەندە گۆفتوگۆ کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی١١ی٢٠٢٥، هەرمن ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندن، بە یاوەری حەمید سینو، سەردانی بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییان لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کرد و لە لایەن مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندەکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەبارەی پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە کاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆن و ناوەندی برۆکسل کرا. هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی ئاشتیی ناوەندی بەلجیکا و کۆمەڵەی هێڤی و سەرجەم ئەو ڕێکخراو و کەسایەتییانەی باوەڕیان بە کارنامەی کۆنفیدراسیۆن هەیە کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوە کرا، کە پێویستە کۆنفیدراسیۆن ڕۆڵێکی کاریگەر و بنەڕەتی لە سەرخستنی کارەکانی ناوەندی برۆکسلدا بگێڕێت، هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی پێکەوەیی بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی، کە لەنێوان ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوەکاندا هەن.

دواجار بڕیار درا، کە کۆنفیدراسیۆن وەک پردێک بۆ کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوە ئەندامەکان کار بکات و پشتیوانیی ڕێکخستنی ناوماڵی ناوەند و کۆمەڵەکانی وڵاتی بەلجیکا بێت بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕۆڵی ناوەندە کوردییەکان لە شوێنە ستراتیژییەکانی وڵاتی خانەخوێدا.
لە کۆتاییی دیدارەکەدا، هەردوولا سەرنجیان خستەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگی ستراتیژی و جەختیان لەسەر بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە. ئەوەش بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی کۆنفیدراسیۆن لەسەر ئاستی ئەوروپا، بەتایبەتی لە برۆکسل، کە وەک پایتەختی سیاسیی بەلجیکا و یەکێتیی ئەوروپا دادەنرێت.

___

ئیتڵاعات بە زۆر دەیانەوێ تاوانی کوشتنی کەسێک بخەنە ئەستۆی ئافرەتێکی کورد

KDC

بۆمبێك بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا دەتەقێتەوە

KDC

دۆستێكی نزیكی ترەمپ نوێنەرێکی کۆنفیدراسیۆن بە هاوڕێی نزیك ناو دەبا

nusar1