KDC

بەلجیکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پلانی ساڵی ئایندەی خستەڕوو

 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و چەند رێکخراو و کۆمەڵەیەکی دیکەدا لەگەڵ شارەوانیی لێوڤن کۆبوونەوە، و  پلانی چالاکییەکانیان  بۆ ساڵی ئایندە خستە ڕوو، کە جێی خۆشحاڵیی شارەوانییەکە بوو.

ڕۆژی شەممە، ٢٩ی ١١ی ٢٠٢٥، لەسەر بانگهێشتی شارەوانیی شاری لێوڤن، ناسک ناسیری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیی بەلجیکا بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا کرد، کە بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی بەرنامە و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٦ بوو.

 

چەندان ڕێکخراو و کۆمەڵەی دیکەی ڕەوەندە جیاوازەکان بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کرابوون، هاوکات ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، پرۆگرام و پلانی ساڵی داهاتووی خۆی پێشکەش کرد، کە جێگەی ڕەزامەندی و خۆشحاڵیی ئەندامانی شارەوانیی لێوڤن بوو.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، ژمارەیەک لەو ڕێکخراوانەی دیکەی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، خواستی خۆیان بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش و بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی. لەناو ئەو ڕێکخراوانەدا، نوێنەرانی ڕەوەندی چینی، سۆماڵی، ئۆکراینی، ئەفریقی و کۆمەڵە عەرەبییەکانی وەک مەغریبی و فەلەستینیی

[1: IDG Leuven 2. lamynix 3: Osgoth 4: ICCC (indian community) 5: Ishaka 6: Sabil] ئامادە بوون.

جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامانجی سەرەکیی خۆی بە تێکەڵبوون لەگەڵ کولتوورە جیاوازەکان و ناساندنی فەرهەنگ و کولتووریی کوردی بە کۆمەڵگەی لێوڤن و ڕەوەندەکانی دیکە دیاری کردووە.

___

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا :سەپاندنی سزای پێشوەختە بەسەر ڕووسیا بەدورنازانن

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازییان لە بەرپرسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سوید کرد 

KDC

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی کوردی دیواندەرە

KDC