KDC

ئیتڵاعات هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی ڕزگاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە درێژەی دەستگیرکردنەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە، ڕۆژی سێشەممە، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی ڕزگاری سەر بە شاری پیرانشار، بە ناوی سەڵاح عوسمانی، بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە دەستگیرکراوە.

جێگەی باسە، وەک ناوەندەکە بڵاویان کردووەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو، ئاشکرا نەکراون.

___

زیاتر لە چوارهەزار کۆچبەر بێ سەروشوێنن و هەندێکیشیان گیانیان لە دەست داوە لە ڕێگەی دەریادا

KDC

شێوەکاری کورد کیڤان بارزانی لە گەڵ پۆرترێتی کەسایەتی یە ناودارەکانی کورد

KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی کلدان سریا ئاشووری پەیامێکی بڵاوکردەوە

Harmn