KDC

پەرلەمانتارێکی دۆستی کورد بە سەرۆکی کۆمیتەی دۆستایەتیی کورد و کەنەدا هەڵبژێردرا

 

لە پەرلەمانی کەنەدا، کۆمیتەی دۆستایەتیی کورد و کەنەدا چالاک کرایەوە، و  پەرلەمانتارێکی دۆستی کوردە.بە سەرۆکی نوێی دیارکرا

کۆمیتەی دۆستایەتی کورد و کەنەدا لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەو وڵاتە لە ئۆتاوای پایتەخت، جارێکی دیکە چالاک کرایەوە و پەرلەمانتار تۆم کەمیج وەک سەرۆکی نوێی کۆمیتەکە هەڵبژێردراوە، کە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و کەنەدایە.
کۆمیتەکە ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی زیاد ئەبوڵتەیف، سەرۆکی پێشووی کۆمیتەکە بۆ ئەرکەکانی دەکەن . هاوکات پیرۆزبایی لە تۆم کەمیج دەکەن، کە وەک پشتیوانێکی دیار و خاوەن هەڵوێست لە دۆزی ڕەوای کوردستان دایە.


هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە وەک ڕابردوو بە مەبەستی کاراترکردنی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کار دەکەن.
کۆمیتەی دۆستایەتیی کورد و کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٦ لە پەرلەمانی فیدراڵی دامەزراوە و لەو کاتەدا زیاتر لە ٢٠ ئەندام پەرلەمانی کەنەدی ئەندامیەتییان تێدا هەبووە.

جێی باسە، بڕیار بووە مانگی ڕابردوو شاندێکی کۆمیتەکە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی شاری دهۆک بکەن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکدا، بەڵام بەهۆی سەرقاڵبوونی پەرلەمانی کەنەدا بە پرسی بودجەوە، سەردانەکە ئەنجام نەدراوە.

تێبینی: وێنەکە ئەرشیفە، ئەوکاتە کە شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانیی سەردانی کەنەدای کردووە

___

ئاگادارییەک لە کۆنفیدراسیۆنەوە ئەو کارە خزمەت بە دوژمنانی کوردستان دەکات

Harmn

ناوەندی رەوەندی كوردلە دەرەوە پشتگیری كاندیدێکی كورد لە میونیخ دەكات

KDC

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی لە مونستەر ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز سازدەکەن

Harmn