KDC

ناوەندی بەلجیکا بەشداریی رێوڕەسمێکی تایبەتییان لە دیسلدۆرفی ئەڵمانیا کرد.

 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی ١٢ی ٢٠٢٥، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا بە سەرپەرشتی ناسک نەسیریی بەرپرسی ناوەندەکە، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەیی ئافرەتانی ئەوروپا بەشدارییان رێوڕەسمێکی تایبەت کرد، کە لە لایەن کۆمیتەی یەکێتیی ئافرەتانی دەرەوەی وڵات بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و سەرکەوتنی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دیجیتاڵی دژ بە ئافرەتان ساز کرابوو.

سەرەتای مەراسیمەکە بە سروودی نەتەوەییی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان لە لایەن گروپی (کۆما ڕۆژ)ەوە دەستیپێکرد. پاشان بە ناوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان-ناوەندی ئەوروپا، بەخێرهاتنی ئامادەبووان و میوانەکان کرا.

لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، سەگڤان ساڵح، بەرپرسی ڕێکخستنی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر پێگەی گرنگی ئافرەتان و ڕۆڵی شۆڕشگێڕییان لە مێژووی بزووتنەوەی کوردایەتیدا و خەباتیانی بەرز نرخاند. هەروەها، شوعلە حەبیب بەرپرسی یەکێتی ئافرەتانی ئەوروپا، ئاماژەی بە ئامانجەکانی ڕێوڕەسمەکە کرد و بابەتێکی گرنگی سەبارەت بە خەباتی ژنان و ئاستەنگەکانی بەردەمیان خستە ڕوو.

شاندی ناوەندی بەلجیکا، پێکهاتبوون لە ناسک نەسیری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، سەیران زاوێتەیی بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتان لەو وڵاتە.

جێی باسە، رێوڕەسمەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و گۆڤەندی کوردیی ڕازێنرایەوە و ساتێکی شادمانی بۆ ئامادەبووان خوڵقان و لە کۆتاییدا، بە بڕینی کێکی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، کۆتایی بە چالاکییەکە هێنرا.

___

بەرپرسی ناوەندی لەندەن سەردانی بارەگای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

nusar1

نه‌خۆشخانه‌یێن كورۆنایێ ل دهۆكێ پر بووینه‌ ژ تووشبوویان

KDC

یەکەمین کۆڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەڵمانیا-کوردستان ساز دەکرێت

KDC