KDC

فیدراسیۆنی لاوان چالاکییەکیان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا ئەنجامدا

 

بە سەرپەرشتی شفا بارزانی و ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل، فیدراسیۆنی لاوان چالاکییەکیان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ئەنجامدا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٥، فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، چالاکییەکی نیشتمانی لە دیسلدۆرفی ئەڵمانیا ڕێکخست.

ئەو چالاکییە بە سەرپەرشتی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی و بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا.

جێی باسە، یاد ئەمین سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوان، شوکری بەرواری، هەرمن ئەحمەد، قارەمان عوسمان، د. بڕیار بابان، هەورامان عەلی و ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی پارچەکانی کوردستان بەشدارییان کرد.

ئەم چالاکییە وەک نیشانەیەک بوو بۆ یەکڕیزی، ناسنامەی نیشتمانی و پاراستنی هۆشیاری نەتەوەیی، و بەرز ڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان وەک هێمای ئازادی و شانازیی گەلی کورد.

وێنەگر : ئەحمەد شێخۆ

___

مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان :ئێران لەساڵی 2021دانزیکەی 280کەسی لەسێدارەداوە

Harmn

کارەساتی 7ی پووشپەڕی 66ی شاری سەردەشت ،هەوڵێکی دیکە بۆ کوردقران

Harmn

لە لەندەن یادی قوربانیانی هەڵەبجە و ئەنفال بەرز ڕاگیرا

Harmn