KDC

فەرەنسا : فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕۆژی ئاڵایی کوردستانیان بەرزڕاگرت

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی فەرەنسا لە شاری تولۆز بەئامادەبونی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و بەبەشداری کۆمەڵگەی کوردی و فەرەنسی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دا ڕێوڕەسمێکیان شایستەیان سازکرد

 ڕەوەندی کوردستان لە فەرەنسا (FDKF) لە شاری تولوز لە باشووری فەرەنسا، ڕۆژی 17ی ١٢ی٢٠٢٥  دا، بە بەشداریکردنی گەورەی کۆمەڵگەی کوردی و فەرەنسی ڕێوڕەسمێکی تایبەت سازکرا

لەڕێوڕەسمەکەدا  عبدول جەبار شاهین بەرپرسی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی فەرەنسا ، لە وتەیەکدا باسی مێژو و نیشانەی ئاڵای کوردستان کرد،سەرەتا  لەلایەن کۆمەڵەی خویبون، و لە دواییدا لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد بەشێوەی فەرمی هەڵکراوە ، هەروەهاخ لە 17ی ١٢ی 1999 بە فەرمی لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وەکوو ئاڵای کوردستان پەسەندکراوە .

دواتر  شوکری بەرواری، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی کوردستانی و بەرپرسی ئۆفیسی دارایی کۆنفیدراسیۆن ، باسی  لە گرنگی یەکگرتووی ڕەوەندی کوردی و رۆڵی کۆنفدراسیۆن لە یەکگرتن و نیشاندانی دەنگی کوردی لە دەرەوەی نیشتمانی کرد .

پاشان بەشی هونەری  و دابەشبوونی موزیک و هەڵپەرکێی  کوردی فۆلكلۆری بەشێک تری ڕێوڕەسمەکە بوو ، و هەمووان بەدڵخۆشییەوە بە هەستی سەربەخۆیی و ناسنامەی نیشتمانییان  پیرۆزکرد .

___

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا :ڕەوشی عێراق جیاوازە لەئەفغانستان

KDC

جەنگی ئۆکرانیا: لایەنە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری لە ئاستی بەرزبوونەوەی برسێتی لە جیهاندادەدەن

nusar1

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئێران دەکات

KDC