KDC

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بەڕێز عەلی جەوانمەردی

بەڕێز عەلی جەوانمەردی،
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئێوە دەکات بەبۆنەی دەستبەکاربوونتان وەک بەرپرسی نوێی بەشەکانی (کوردی، فارسی و ئەفغانی) لە ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا.
ئێمە ئەم بڕیارە بە هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەر بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادیی ڕادەربڕین دەبینین. دڵنیایین ڕابردووی پیشەیی و خەباتگێڕانەی ئێوە لە بەرەی گەل و دژی ستەمکاری، دەبێتە هەوێنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە گوتاری میدیاییدا و دەنگی ڕاستەقینەی گەلانی ناوچەکە بە جیهان دەگەیەنێت.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وەک ناوەندی نوێنەرایەتیی کوردانی دیاسپۆرا، پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە ڕادەگەیەنێت و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازێت.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
6ی کانوونی دووەمی 2026

___

بەریتانیا: ڕەوەندی کوردستانی پاڵپشتی لە دوو پاڵەوانی کورد دەکەن

Harmn

ناوەندی سوید ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمیان پیرۆز ڕاگرت

Harmn

کاندیدی ڕاسترەوی سەرۆکی فەرنسا بەڵێنی داوە هەرچی پەنابەرە نایاساییەکانە دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بکاتەوە

Harmn