KDC

ڕاگەیەندراوێکی فەرمی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە توندی سەرکۆنەی پەلامارە سەربازییەکانی سوپای عەرەبی سووریا و گروپە چەکدارە توندڕەوەکان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دەکات و پشتگیریی خۆی بۆ هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک مەسعوود بارزانی ڕادەگەیەنێت.
ئێمە وەک نوێنەرایەتی ڕەوەندی کوردستانی لە سەرانسەری جیهان، نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستانەیە دەردەبڕین کە هاووڵاتیانی مەدەنیی کورد لە حەلەب دەکەنە ئامانج.
داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی دیموکراتخواز دەکەین بە پەلە بێنە سەر هێڵ بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی کوشتن و ئاوارەکردنی زۆرەملێی گەلەکەمان، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگری لە هەر هەوڵێکی قڕکردن بگرێت و پاراستنی گیانی بێتاوانەکان بخاتە سەرووی هەموو بەرژەوەندییە سیاسییەکانەوە.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیام و هەڵوێستی مێژوویی سەرۆک مەسعوود بارزانی بۆ پشتگیریکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرز و بەنرخ دەنرخێنێت، جەخت دەکەینەوە کە تێڕوانینی سەرۆک بارزانی بۆ دوورخستنەوەی کورد لە شەڕی نێوان پێکهاتەکان و ڕێگریکردن لە دروستبوونی ئاڵۆزیی نەتەوەیی لەگەڵ عەرەب، نەخشەڕێگەیەکی حەکیمانەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان، داوا لە هەموو هێزە کوردستانییەکان دەکەین لەم ساتە وەختەدا یەکدەنگ بن و پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ خەڵکی خۆڕاگری شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دووپات بکەنەوە.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە بە دڵ و گیان لەگەڵ خوشک و براکانمانین لە ڕۆژئاوای کوردستان، خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی هەرگیز بە هێزی چەک و گەمارۆ تێکناشکێت، بەردەوام دەبین لە گەیاندنی دەنگی گەلە مەزڵوومەکەمان بە ناوەندەکانی بڕیار لە جیهان و تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانمان لە تێکۆشان ناوەستین.
بژی کورد و کوردستان
خەبات بۆ ڕزگاری و کەرامەتی گەل بەردەوامە
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
8ی کانوونی دووەمی 2026

___

دکتۆر نوورەدین خۆشناو: هەرێمی کوردستان لەو شوێنە دەگمەنانەی دونیایە کە ئەو هەموو پەیوەندییانەی هەیە 

KDC

سەدان کۆچبەری ئەفغانی دەچنە سەر سنووری یۆنان

KDC

ئەڵمانیا: بەرپرسی ناوەندی بەرلین بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد دەکات

nusar1