KDC

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و دەزگای خێرخوازی بارزانی بانگەوازێکی نیشتمانی ڕادەگەیەنن

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە مرۆییە سەختەی ڕووی لە عەفرین کردووە، بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم خێرخوازان و ڕەوەندی کوردستانی لە سەرانسەری جیهان کرد، تاوەکو لە ڕێگەی دامەزراوەی خێرخوازیی بارزانییەوە هاوکارییە مرۆییەکانیان بگەیەننە دەست لێقەوماوان و ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە.

ئەم بانگەوازەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کاتێکدایە کە خەڵکی عەفرین بەهۆی سەرما و سۆڵەی توند و هاتنی ژمارەیەکی یەکجار زۆری خێزانە ئاوارەکان، لە دۆخێکی مرۆیی زۆر دژواردا دەژین، بە جۆرێک کە پێداویستییەکان لە توانای ئێستای وەڵامدانەوەکان تێپەڕی کردووە.
لەم چوارچێوەیەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین و حەلەب ڕۆڵێکی دەستپێشخەر و سەرەکی لە پێشکەشکردنی یارمەتییەکان دەگێڕێت و وەک پشتیوانێکی ڕاستەقینەی خێزانە زیانلێکەوتووەکان لە ناوچەکەیە.
کۆنفیدراسیۆن جەخت دەکاتەوە لەوەی کێشەی ئێستای عەفرین پێش ئەوەی ڕەهەندی سەربازی یان سیاسی هەبێت، پرسێکی مرۆییە و پێویستی بە بەرپرسیارێتییەکی گشتی هەیە بۆ سەرخستنی هەوڵە یارمەتیدەرە هەنووکەییەکان.
بۆ ئەم مەبەستە، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داوا لە هەمووان دەکات کە بە ڕێگای فەرمی پشتگیری لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکەن و داواش لە میدیاکان دەکات، ژمارەی هەژمارە بانکییەکان بڵاو بکەنەوە تاوەکو زۆرترین کەس بتوانێت بەشداریی ئەم ئەرکە نیشتمانییە بکات.
کۆنفیدراسیۆن دووپاتی دەکاتەوە، گەیاندنی ئەم بانگەوازە بە هەموو لایەک، هەڵوێستێکی ڕوونە بەرانبەر ئازارەکانی گەلەکەمان و بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بەردەوامیی کارە مرۆییەکان، چونکە ئێستا کاتی کردارە و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەمووانە.
ئەم هەوڵانە لە کاتێکدایە کە ڕەوەندی کوردستانی هەمیشە وەک هێزێکی زیندوو لە کاتە نەخوازراوەکاندا پشتیوانی لێقەوماوانی پارچەکانی کوردستان بووە و ئەم هەڵمەتە نوێیەش تەواوکەری ئەو کاروانە مرۆییەیە.

___

ئاماری لافاوەکەی هەولێر

KDC

ئەڵمانیا: فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بەشداریی ئاهەنگی زێڕین PSKیان کرد

nusar1

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی شاعیر و نوسەر جەلال بەرزنجی دەکات

nusar1