KDC

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەهێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی کورد لە بەلجیکا

بۆ ڕای گشتی و دامەزراوەکانی بەلجیکا
بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە توندوتیژە دەکەین کە دوێنێ پێنجشەممە لە شاری ئەنتوێرپنی بەلجیکا، لەلایەن ژمارەیەک عەرەبی سوورییەوە کرایە سەر کۆمەڵێک هاونیشتمانی کورد، کە بە شێوەیەکی مەدەنی بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان گردببوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بە چەقۆ ئەنجامدراوە و بووەتە هۆی برینداربوونی ٦ کورد، کە دۆخی دووانیان سەختە.
ئێمە وێڕای هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، داوا لە پۆلیس و دەسەڵاتدارانی بەلجیکا دەکەین لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجامبدەن و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە توندی سزا بدەن.
هەرچەندە ٤ تۆمەتبار دەستگیرکراون، بەڵام جەخت دەکەینەوە کە پێویستە ئاسایشی بەلجیکا، ڕەوەندی کوردستانی بپارێزرێت و ڕێگری لەم جۆرە هێرشە ڕەگەزپەرستانە بگیرێت.
داواش لە ڕەوەندی کوردستانی دەکەین هێمنی خۆیان بپارێزن و تەنها پەنا بۆ ڕێکارە یاسایییەکان ببەن، بیر لە تۆڵە سەندنەوە نەکەنەوە، چونکە بیری تۆڵە سەندنەوە لە کولتووری کورددا نییە، ئێمە هەمیشە پشتیوانی لە ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی وڵاتان دەکەین، داوا لە کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکەین لە خۆپیشاندانە ئارامەکانیان بۆ پشتیوانی کردن لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بن و دەنگی مەزڵوومیەتی کورد بە دونیا بگەیەنن.
بژی کورد..بژی کوردستان
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
23ـی کانوونی دووەمی 2026

___

بەلجیکا: کۆنفیدراسیۆن بەشداریی ئاهەنگی ساڵانەی کولتوری Nomade کرد

Harmn

هەواڵگری ئەمەریكا نەیتوانی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستنیشان بكات

KDC

ڕەزڤان غازی ئەبوزێد: دروستکردنی ماڵپەڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە نەرویژ بۆ کۆکردنەوەی کوردانی نیشتەجێی وڵاتەکەیە

Karzan