KDC

هێزی کورد لە یەکگرتندایە

عەلی جمال
هەمیشە هێز لەیەکگرتندایە ئێمەی کورد لە مێژە بەدەستی دراوسێکنمان خوێنمان دەڕێژن و دەمان چەوسێننەوە وە مافەکانمان زەود دەکەن ئەویش لە بەر ئەوەی ئێمە کوردین بەڵام ئەوە بزانن خەیاڵتان خاوە ئێمە هەرگیز بۆ ئەو کردوە قێزەونانەی ئیوە خۆمان ناچەمێنین ،ئێمەی کورد بەو کارە ترسنۆکانەی ئێوە هەرگیز ناڕوخێین .

هێرش و پەلامارەکانی سوپای سووریا و خێڵە عەرەبە هەڵگەڕاوەکان، پیلان و تەماحکارییەکانی تورکیا و ئەمریکا و وڵاتانی زلهێز، هەروەها ئەو خەونە نەزۆکەی بەکرێگیراوەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان؛ ڕاستە ئازارێکی سەخت و پیلانێکی قووڵە بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوا و هۆکارە بۆ شەهیدبوونی خەڵکی بێتاوان و ئاوارەبوونی هەزاران کەس، بەڵام بە دیوێکی دیکەدا دەکرێت وەک دەستکەوتێکی مەزن بۆ کوردانی هەر چوار پارچە لێی بڕوانین؛ دەستکەوتێک کە فرمێسکی شادی دەخاتە چاوی هەر کوردێکەوە کە خاک و شەڕەف و نامووسی خۆی بەلاوە گرنگە.
دەکرێت ئێمە هەست بەو ڕاستییە بکەین کە ئەم دۆخە نەخوازراوەی لەم کاتەدا بەرۆکی ڕۆژئاوای کوردستانی گرتووە، وێڕای هەموو ئازار و مەترسییەکانی، جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە کە چارەنووسی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەیەکەوە گرێدراوە.
ئەم هەوڵە لەبارچووەی تورکیا و ئەحمەد شەرع و ئەمریکا پێی وتین: پیلانەکان هەرچەندە گەورە بن، ئەوەندەش دەبنە هۆکار بۆ یەکگرتوویی گەل، هەر ئەم یەکگرتووییەش دەبێتە بەربەستێکی سەخت بۆ ئەوەی دوژمن نەتوانێت خاکی ڕۆژئاوا بە ئاسانی داگیر بکات. دوژمنەکانی ڕۆژئاوا بێئاگا بوون لەوەی کە خوێنی گەنجانی باشوور و باکوور دەبێتە دەریایەک بۆ نوقمبوونی پیلانەکانیان.
هێرش و پەلامارەکانی سەر ڕۆژئاوا وانەیەک بوو بۆ نەیارەکانمان و پێمان وتن: ڕاستە برینەکە لە قامیشلۆیە، بەڵام هاوار و ئازارەکە لە هەولێر و ئامەد و مەهابادە؛ ئەمە ئەو یەکێتییە خۆڕسکەیە کە هیچ سنوورێکی دەستکرد ناتوانێت لەبەریەک هەڵیبوەشێنێتەوە.
ئەگەرچی دوژمنەکانمان خەون بەوەوە دەبینن و لە خەیاڵی خۆیاندا وەها وێنای دەکەن کە بەم داگیرکاری و پەلاماردانانەیان بۆ سەر ڕۆژئاوا، کورد زیاتر پارچەپارچە دەبێت، بەڵام نەزانانە بوونە هۆکاری ئەوەی جارێکی دیکە و سەرلەنوێ ڕۆحی یەکبوون لە جەستەی هەموو کوردێکدا بژێتەوە.
من لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە دەڕوانمە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا؛ دەزانم ئەنقەرە و دیمەشق و زلهێزەکان لەسەر مێزی بەرژەوەندی، سەرقاڵی دانانی نەخشەیەکن بۆ دابەشکردنی ڕۆژئاوا، بەڵام ئەم پیلانەی ئەوان وایکردووە ئێستا گەنج و پیر و ژن و پیاوی کورد لە باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوە، لەسەر شەقامەکان سەرقاڵی نووسینەوەی مێژوویەکی نوێ بن لە یەکهەڵوێستی و بەیەک دەنگ پێیان بڵێن: ڕۆژئاوا تەنیا پارچەیەک خاک نییە، بەڵکوو کەرامەتی نەتەوەیەکە.
بۆیە کاتێک مەترسی دەکەوێتە سەری، هەموو کوردستان دەبێتە یەک قەڵا و یەک سەنگەر و پێیان دەڵێین: ڕۆژئاوا بە پیلانی نێودەوڵەتی داگیر ناکرێت، چونکە پشتێنەیەک لە یەکگرتوویی گەل لە دەوری تەنراوە کە لە هەرێمەوە تا بۆتان دەنگ دەداتەوە.

ئەوەی لێی تێگەیشتوین ئەوەیە نەگۆڕانی عەقڵیەتی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەیە بەرامبەر بەدۆزی کورد و مافەڕەواکانیان لەم بارەیەوە ئیسماعیل بێشکچی کە مێژووەکەی بۆ نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە دەڵێت: ” گەر کورد داگیر کراوی ژێر دەستی ئیستیعمار بوایە ئێستا دەمێک بوو خاوەنی دەوڵەت و خاکی خۆی بوو، بۆ ئەوەی هەیشە وەک کارتی فشاری دەستی خۆیان بەکاری بهێنن، گەلی کوردیان دابەشی سەر چەند وڵاتێک کردووە.” جەنگی چەند ڕۆژەی شاری حەلەب ئەو بۆچوونەی سەلماند، لە پێناوی بەدیهێنانی خواستەکانی خۆیان لەناو وڵاتانی داگیرکەر ئیستیعمار باش توانیویەتی کارتی کورد بەکار بهێنێت، لەکاتێکدا گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕی هەموو جیهانی کرد و دووژمنی هەموانی بۆ هەمیشە تێکشکاند کەداعش بوو، بەڵام دەبینین کورد لەحەلەب پشتگوێ دەخرێت و بەبەرچاوی هەموانەوە ڕێگە بە شەرع دەدرێت کە گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکرێت لەحەلەب. ئەم شەڕە شەڕێکی جیهانی بەرژەوەندی خوای فرەهاوکێشەیە ناوچەکە و جیهانییە، بۆ ئەوەی خواستەکانیان بەدی بهێنن هەموو ڕێگاکان بەکاردەهێنن، ئەگەر وردبینەوە خواستی دووژمنانی کورد باش تێدەگەیت یەکێک لەوشتانەی دەیانەوێت دەستەمۆی بکەن ئەوەیە کە کورد ملکەچی خواستی دووژمنان بکەن، وەک بێشکچی لەوتارێکیتریدا دەڵێت:” تورک سیاسەتێکی هەیە پێش ئەوەی دانوستاندن لەگەڵدا بکات پەلامارت دەدات بۆ ئەوەی بەشتێکی کەم ڕازیت بکات و خواستی زۆری خۆی بسەپێنێ.” ئەوە بۆ ئێستای سوریا زۆر ڕوونە تاوەکو کورد بە مافێکی کەم لەناو دەوڵەتی سوریا ڕازی بکەن، کورد وەک لەعێراق بەدەستی هێناوە لەوێ نەتوانێ بەدەستی بهێنێت. لەبەرچاوی جیهانیش ئەو جوانیەی لەدەست بدات. بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کورد، ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو لەسەر کەوتنە، بەهێز و مەچەک و توانای لێهاتووی خۆی بەئامانجەکانی دەگات، لەو ڕۆژگارە تاریکانەی کورد لەملانێ و نکۆڵیەوە گەیاندیە سەر پڕۆسەی ئاشتی و دان پێدانان کە شەو و ڕۆژ لێدوانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان ناوی کورد بۆتە وێردی سەرزمانیان، جگە لەوەی بەردەوام کورد وەک گەمەیەکی سیاسی بەکار بهێنن، بەڵام کورد هەنگاوەکانی بەرەو سەرکەوتنە.

___

ئێکگرتن هێڤییا هەموو گەلێ کوردە

nusar1

خانمان لە نێوان ئامانج و ئارەزوو دا!

KDC

پێگه‌یاندنی تاک و کۆنترۆڵکردنی له‌ کۆمه‌ڵگادا

nusar1