KDC

هەزاران کتێبی فێربوونی زمانی کوردی گەیاندراونەتە قوتابخانەکانی دیاسپۆرا

https://youtu.be/RuodLW5A5Z0

لە هەنگاوێکی نەتەوەیی و پەروەردەیی گەورەدا، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پڕۆژەی چاپکردن و ناردنی هەزاران کتێبی فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد لە تاراوگە جێبەجێ کرد.
ئەم دەستپێشخەرییە کە بە ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجام دراوە، ئامانجی پاراستنی زمان و ناسنامەی کوردییە لە ناو خێزانە کوردەکانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات.

لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە بڕی 6 هەزار کتێبی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی و بە پیتی لاتینی بۆ ئاستەکانی پۆلی 1 تا 5ی بنەڕەتی چاپ کرد.
ئەم کتێبانە ڕەوانەی 14 قوتابخانەی کوردی لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا، دانیمارک و لوکسمبۆرگ کراون.
هاوکات لەگەڵ ناردنی ئەم کتێبانە، بەرنامەیەکی چڕ بۆ خوێندنی ئۆنلاینیش ئامادە کراوە تا منداڵانی دیاسپۆرا بە باشترین شێوە سوودمەند بن.
ئەم هەنگاوە نوێیە لە کاتێکدایە کە لە چەند مانگی ڕابردووشدا، بڕی 8500 کتێبی دیکەی کوردی بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی چاپ کراون و گەیەندراونەتە قوتابخانە کوردییەکان لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وەک جێبەجێکاری ئەم پڕۆژەیە، بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە کارەکانی فیدراسیۆنی زمان، کە ئەرکی سەرەکییان خزمەتکردنی منداڵانی خێزانە کوردەکانە بۆ ئەوەی لە ژینگەی غەریبیدا لە زمان و کلتووری دایکی دانەبڕێن.

ئەم پڕۆژە ستراتیژییە لەسەر بنەمای دیدگای نەتەوەیی سەرۆک مەسعود بارزانی داڕێژراوە، کە هەمیشە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دەبێت کوردستانیانی تاراوگە منداڵەکانیان بە جۆرێک پەروەردە بکەن کە زمان و خاک و میللەتەکەیان لەبیر نەکەن.
چاپکردن و دابەشکردنی ئەم کتێبانە وەک وەڵامدانەوەیەکی کردارییە بۆ ئەو ڕاسپاردەیە و هەوڵێکە بۆ زیندوو هێشتنەوەی پەیوەندیی نێوان نەوەکانی دیاسپۆرا و نیشتمان، تا زمان وەک کۆڵەکەی سەرەکیی ناسنامەی نەتەوەیی لە نێوانیاندا بە پارێزراوی بمێنێتەوە.

___

لەسەدا 83ی هاووڵاتیانی تورکیا ئاکەپە بە هۆکاری خراپی ئابووری دادەنێن 

KDC

سویسرا شێوەیی گۆڕاوی کرۆنا (دەلتا) ڕوو لە هەڵکشانە

KDC

لەندەن: ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆن بەشداری دانانی پەیکەری (عومەری خاوەر)ی کرد

nusar1