KDC

سۆفیای کوردستان..

 

ئەستێرەیەکی تەمەن 11 ساڵان لە ئەڵمانیا مێژوو دەنووسێتەوە و نازناوی یەکەمی هەرێمی هێسن دەباتەوە
سۆفیا محەممەد عەبدولڕەحمان، کچە یاریزانی بەتوانای کورد، توانی لە یاری یۆدۆدا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ببێتە پاڵەوانی یەکەمی هەرێمی
هێسنی وڵاتی ئەڵمانیا.

ئەم ئەستێرە کوردە کە تەمەنی تەنها 11
ساڵە، خاوەنی کارنامەیەکی وەرزشیی پڕ دەسکەوتە و تا ئێستا بەشداریی لە زۆرینەی پاڵەوانێتییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمەکەی خۆیدا کردووە.

سۆفیا بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە
توانیویەتی 19 خەڵاتی جۆراوجۆر بەدەست بهێنێت، کە تێیدا لە 16 پاڵەوانێتیدا پلەی یەکەمی مسۆگەر کردووە و لە چەندین پاڵەوانێتیی دیکەشدا پلەی دووەمی بەدەست هێناوە، هەروەها خاوەنی 11 جامی بەنرخە.

بەهۆی ئەو لێهاتوویی و تەکنیکە بەرزەی لە یارییەکەدا هەیەتی، سۆفیا سەرنجی ڕاهێنەرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتیی ئاستی 16 ساڵان بکات، کە ئەمەش وەک بازدانێکی گەورە هەژمار دەکرێت بۆ یاریزانێک لە تەمەنی ئەودا.

ئەوەی جێگەی شانازییە، ئەم کچە پاڵەوانە لە سەرجەم کێبڕکێکاندا بە ئاڵای کوردستانەوە دەردەکەوێت و لە نێوەندە وەرزشییەکە و لەلایەن یاریزانانی دیکەوە نازناوی سۆفیای کوردستانی لێ نراوە.

لەلایەن خۆیەوە باوکی سۆفیا ستایشی تواناکانی کچەکەی دەکات و ئاماژەی بەوە کردووە کە کچەکەی لە ڕووی هێز و دلێرییەوە لە باپیری دەچێت و بۆتە جێگەی شانازیی خێزانەکەی و کوردستان.

___

ئێران مەسیحییەکان لە خوێندن بێ بەش دەکات

KDC

بە تەقەی هێزێکی ئێران منداڵێک بریندار دەبێت

KDC

بەریتانیا: بۆ رێگری لە کۆچبەران پڕۆژە یاسایەکی توند ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت

KDC