KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە پێگە و ئایندەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


کوردستانییانی تێکۆشەر و خۆڕاگری ڕۆژهەڵات..
لە کاتێکدا کە هاوکێشە جیۆپۆڵەتیکەکان و دۆخی ئێران بەرەو گۆڕانکاریی بنەڕەتی هەنگاو دەنێن، ئاسۆیەکی نوێ و دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەم گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەبینرێت، ئەم قۆناغە هەستیارە، وێستگەیەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ تێپەڕاندنی دەرهاویشتەکانی زیاتر لە 40 ساڵ سیاسەتی پەراوێزخستن و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کە گەلەکەمان ساڵانێکی دوورودرێژە لەپێناویدا تێکۆشانی مەدەنی و سیاسی دەکات.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانی، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ خواست و داوا ڕەواکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
ئێمە بڕوامان وایە کلیلی سەقامگیری و ئایندەی هەر سیستمێکی حوکمڕانی لەو وڵاتەدا، بەندە بە چارەسەرکردنی دیموکراتییانەی پرسی کورد و دابینکردنی دادپەروەریی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە.
دونیابینیی ئێمە بۆ داهاتوو ڕوونە، کورد نابێت تەنیا وەک ژمارەیەک سەیر بکرێت، بەڵکو دەبێت وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی و خاوەن مێژوو، بەشدارییەکی کارا و بڕیاربەدەستی هەبێت لە داڕشتنەوەی سیستمی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا.
پێویستە لە هەر گۆڕانکارییەک و لە چوارچێوەی دەستووری نوێی ئەو وڵاتەدا، بە فەرمی دان بە ناسنامەی نەتەوەیی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کورددا بنرێت و وەک شەراکەتێکی ڕاستەقینە لە دەسەڵاتدا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، یەکڕیزی و ئیرادەی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە مافەکانی، واقیعێکی سیاسییە کە دەبێت لە هەر هاوکێشەیەکی نوێدا بە هەند وەربگیرێت.
بژی کورد…بژی کوردستان..
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
1\3\2026

___

دانیشتن لە سەر ئەم کورسیە لە نێو فڕۆکە دەبێتە ھۆی دروست بوونی شێرپەنجە

KDC

کۆمپانیای سامسۆنگ بەم زووانە نوێترین بەرهەمەكانی دەخاتە بازاڕەوە

KDC

هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی عەلی قازی کرد

nusar1