KDC

چەند کۆچبەرێکی کورد لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە

شەوی رابردوو کاتێ چەند کۆچبەرێکی کورد ویستویانە بە یەختێک لە تورکیاوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا، بەڵام لە رێگەدا یەختەکەیان پەکی کەوتووە و لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە.

بە پێی هەواڵێکی پشتی نیوز، له‌ كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه‌ یەختێک بە 32 سەرنشینەوە کە سەرجەمیان کوردن، به‌ڕێكه‌وتوون به‌ره‌و ئیتاڵیا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌یان له‌ كار كه‌وتووە، كاپتنی یه‌خته‌كه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی كۆچبه‌ره‌كان، هه‌مووانی به‌ سه‌لامه‌تی له‌ دوورگه‌یه‌كی شاخاوی یۆنان بە جێهێشتووە، ئێستا كۆچبه‌ره‌كان له‌ دوورگه‌کەن و  سه‌لامه‌تن، بەڵام داوا ده‌كه‌ن هاوكاری بكرێن و دیپۆرتی توركیا نه‌كرێنه‌وه.

ئەوەش باسکراوە كۆچبه‌ره‌ كوردەکان، خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانی و سه‌یدسادق و رانیەن و ئافرەت و  ٤ منداڵی خوار ته‌مه‌ن ١٨ ساڵیشیان تێدایە.

___

بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی ڕێی قاچاخی گرتەبەر ….بێ سەروشوێنە

nusar1

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا پەیامێک بڵاودەکەنەوە

nusar1

بەریتانیا لە ماوەی دووهەفتەی داهاتوو دەست بەدیپۆرتکردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا دەکات

nusar1