KDC

تورکیا و عێراق ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد

توركیا و عیراق لە چوارچێوەی پێشانگای پیشەسازیی سەربازیی نێودەوڵەتی، رێككەوتننامەی هەماهەنگی پیشەسازیی سەربازییان واژوو كرد.

فەرمانگەی پیشەسازی سەربازیی سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، رێككەوتننامەكە لە لایەن هەریەك لە سەرۆكی فەرمانگەی پیشەسازیی سەربازیی سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، ئیسماعیل دەمیر و سەرۆكی فەرمانگەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق، محەمەد ساحب دەرەجە واژوو كراوە.

رێككەوتننامەكە چالاكییە هاوبەشەكانی بواری سەربازیی و هەماهنگی فەرمانگە سەربازییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە خۆ دەگرێت.

بەو پێیەش لایەنەكان دەتوانن راستەوخۆ لە كاتی پێویستدا هەر جۆرە بەرهەمێكی سەربازیی بۆ یەكتری دابین بكەن. هەروەها هەموو چالاكییەكانی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گەشەپێدان، فرۆشتنی كەلوپەلی سەربازیی بە وڵاتی سێیەم، مەشق و راهێنان لەچوارچێوەی رێككەوتنەكەدان.

___

پاش کشانەوەی ڕووسیا ،ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری کییڤی پایتەختی ڕاگەیاند

Harmn

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

KDC

ژمارە 5ی گۆڤاری ڕەوەند لە تاراوگە بە کۆمەڵێک بابەتی هەمەچەشنەوە بڵاوکرایەوە

Harmn