KDC

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشە دوژمنکارانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان

ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات
جەماوەری سەربەرزی کوردستان
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوەندە جیهانییەکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24 ی ئاداری 2026، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە و دوژمنکارانەدا، بارەگاکانی فیرقەی 7 ی پیادەی دەڤەری 1 و هێزێکی فیرقەی 5 ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری سۆران، کرانە ئامانجی 6 مووشەکی بالیستیی ئێرانی، ئەم هێرشە نامەردانەیە کە دوورە لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی، بووە هۆی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگەی قارەمان و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی دیکە، ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە توندترین شێوە ئەم پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین.
وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕایدەگەیەنین، بەرانبەر بەم غەدر و دەستدرێژییە بەردەوامانەی دەکرێنە سەر خاک و گەلەکەمان بێدەنگ نابین، لەم پێناوەدا، کۆنفیدراسیۆنەکەمان لە دەرەوەی وڵات هەموو ڕێکارێک دەگرێتە بەر، بۆ ئەوەی دەنگی مەزڵومییەتی گەلەکەمان بە ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی جیهان بگەینێت، بۆ ڕێگری کردن لەم جۆرە دەستدرێژیانە.
هاوکات، ئامادەکاری دەکەین بۆ بە کارهێنانی ڕێگا و ئامرازی جیاواز، فشارێکی گەورە و کاریگەر دەخەینە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی بڕیاردەر، تاوەکو ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆیان جێبەجێ بکەن لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەروەرییەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا بە زووترین کات سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارییانە دابنێن.
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێبگات کە هەرێمی کوردستان فاکتەری ئارامییە لە ناوچەکەدا و ناکرێت چیتر باجی ململانێ و پەلاماری وڵاتانی دەوروبەر بدات، ئیرادەی گەلەکەمان و هێزی پێشمەرگە زۆر لەو پیلانانە بەهێزترە و تەمەنی ستەمکاریش هەمیشە کورتە.
لە کۆتاییدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکانمان دەکەین و لە خوای مەزن داواکارین شیفای خێرا بە 30 پێشمەرگە بریندارەکەمان ببەخشێت.
بژی کورد..بژی کوردستان..
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
24 ی ئاداری 2026

___

نرخی نەوت 99 دۆلاری تێپەڕاند

Harmn

لە ماوەی چوار ڕۆژدا یۆنان چەندین بەلەمی کۆچبەری بە زۆر ناردۆتەوە تورکیا

Harmn

کۆچبەرێکی کورد باس لە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەکات

KDC