KDC

وێبنارێکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان سەبارەت بە پێگەی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا

ڕۆژی پێنجشەممە 26ی 03ی 2026، کاتژمێر 8ی ئێوارە بە کاتی ئەوروپا، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان وێبنارێکی شرۆڤەکاریی تایبەتی بۆ ڕەحیم ڕەشیدی ناسراو بە (مستەر کورد)، بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆن ڕێکخست. وێبنارەکە کە لەلایەن شوعلە ڕەسوڵەوە پێشکەش کرا.

ڕەحیم ڕەشیدی تیشکی خستە سەر پێگەی کورد لە نەخشەی نوێی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێلایەنیی کورد وەک کلیلی سەقامگیریی ناوچەکە و دەستەبەرکردنی مافەکانی.

وێبنارەکەدا باس لە قۆناغە مێژووییەکانی ململانێی زلهێزەکان، چۆنییەتی فراوانبوونی هەژموونی ئێران دوای ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و ڕووخانی ڕژێمی عێراق، هەروەها ستراتیژیی ئەمەریکا دوای ڕووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023  کرا.

لەسەر ئاستی ناوخۆیش، ڕەشیدی گرنگیی ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی وەک مەرجەعێکی نەتەوەیی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ کاریگەریی پێکهێنانی بەرەی نیشتمانیی ڕۆژهەڵات لەسەر ئایندەی ناوچەکەی باسکرد.

دواتر لە وێبنارەکەدا دەرگا بۆ گفتوگۆی ئامادەبووان کرایەوە، ئەم جۆرە چالاکییانەی کۆنفیدراسیۆن بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دروستکردنی لۆبییەکی بەهێزی کوردی و یەکخستنی گوتاری نەتەوەیی لەم قۆناغە هەستیارەی کە ململانێکان لە ناوچەکەدا پێیناوەتە قۆناغێکی نوێوە.

___

کەنەدا گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان دەکات..مەرجیان رێگەدانە بەو هاووڵاتییان تا ئەفغانستان جێبهێڵن

KDC

بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

KDC

کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نێدەرلاند ئەنجام درا

KDC