KDC

کەنەدا: سەیرانێک بۆ کوردانی شاری ڤانکۆڤەر رێکخرا

 

ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ڤانکۆڤەر، بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندەکە سەیرانێکیان  بۆ رەوەندی کوردستانی  شارەکە رێکخست.

رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٥-٤-٢٠٢٦، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤانکۆڤەر، سەیرانەگەشتێکی بەهارەی خێزانی بۆ کوردانی ئەو شارە ڕێکخست، کە  جەماوەرێکی زۆری کوردی ئەو شارە و دەوروبەری ئامادەبوون.

سەرەتای ڕێورەسمی گەشتەکە، عیسا مێرگەسۆری بەرپرسی ناوەندی ڤانکۆڤەر، بەخێرهاتن و پیرۆزبایی سیانزە بەدەر و ساڵی نوێی لە هەمووان کرد.

دواتر چەند بابەتێکی کورت لەلایەن چەند چالاکوانێکی کوردی ڤانکۆڤەر پێشکەش کران.
پاشان بە بەشداری چەند هونەرمەندێکی ئەو شارە، گۆرانی و گۆڤەند پێشکەش کران و تا ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوام بوو.

جێی باسە، ئەم سەیرانە  بووە جێگەی خۆشحاڵی ئامادەبووان و لەلایەن ڕەوەندی کوردستانی شارەکە بە کارێکی گرنگ و نیشتمانیی هەڵیانسەنگاند.

___

پەیاما سەرۆک بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەرێ ساڵا ئاینێ ئیزیدیا

Harmn

بۆماوەی 10ساڵ لەژێ نینۆکیدا ڕەنگێکی قاوەیی بینی…دواتر ڕاستییەکی وێرانکەری دۆزییەوە

Harmn

زانیاری ھەنووکە

KDC