KDC

یادی قوربانیانی هەڵەبجە و ئەنفال لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرزڕادەگیرێت

سەرباز بەرزنجی لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند، بڕیارە لە باڵەخانەی فەرمیی ئەنجوومەنی شارەوانیی لامبێس لە لەندەن، یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە و شاڵاوەکانی ئەنفال دەکرێتەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە ستراتیژیی لۆبیکردن بۆ چەسپاندنی مافە سیاسی و مرۆییەکانی گەلی کورد لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان.
وەک سەرباز بەرزنجی ڕایگەیاندووە، یادکردنەوەکە لەژێر سێبەری مۆنۆمێنتی ئاشتیی هەڵەبجە و مۆنۆمێنتی ئاشتیی ئەنفال بەڕێوەدەچێت، تیایدا ژمارەیەک لە سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکانی بەریتانیا، بەرپرسی بەشی سیاسیی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، باڵیۆزی عێراق لە لەندەن، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و بەرپرسی دیسکی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئامادە دەبن، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەم یادکردنەوەیە گەیاندنی دەنگی گەلەکەمانە بە ناوەندە سیاسییەکانی بەریتانیا و پێدانی ڕەوایەتیی تەواوە بە تێکۆشانی کورد بۆ ئازادی و سەقامگیری.
لەو ساتە هەستیارەی جیهان پێیدا تێدەپەڕێت، نیشاندانی ئەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کورددا هاتوون بە بەرپرسانی جیهان و بەریتانیا، دەبێتە قەڵغانێکی گەورە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە، سەرباز بەرزنجی داوای لە هاووڵاتییان و ڕەوەندی کوردستان کردووە بەشدارییەکی کارا بکەن، چونکە ئامادەبوونیان هێزێکی زیاتر بە لۆبیی کوردی دەبەخشێت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.
بڕیارە مەراسیمی یادکردنەوەکە سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی 19ی نیسانی 2026، لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 3:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی لامبێس لە لەندەن بەڕێوەبچێت، هاووڵاتییان و ئارەزوومەندان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن تۆمار بکەن:
https://myeventticket.org/…/kurdish-genocide…
جێگەی باسە، سەرباز بەرزنجی کە ڕێکخەر و ڕاگەیەنەری ئەم هەنگاوە نەتەوەییەیە، خەڵکی قەزای حاجیاوایە لە هەرێمی کوردستان، ناوبراو لە ڕۆژی 27-04-2023 وەک پارێزگاری ناوچەی لامبێس لە لەندەنی پایتەختی شانشینی بەریتانیا دەستنیشان کرا، پێشتریش لە مانگی 5ی ساڵی 2022دا وەک ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی لەندەن هەڵبژێردرابوو، کە ئەمەش شانازییەکی گەورەیە بۆ ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە و ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە گەیاندنی دۆزی کورد بە ناوەندە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە.

___

ئەمەریکا لە بارەی پلانێکی تێکدەرانەی ڕووسیا بەرامبەر ئۆکرانیا هۆشداری دەدات

nusar1

32 ساڵ به‌سه‌ر راگواستنی شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ دا تێده‌په‌ڕێت

KDC

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1