خانەوادەی بەڕێزی ڕووناکبیری کۆچکردووی کورد فاروق ڕەفیق
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و بیرمەندی ناسراوی کورد، فاروق ڕەفیقمان پێگەیشت.
کۆچکردوو یەکێک بوو لە دەنگە دیار و کاریگەرەکانی کایەی فیکری و ڕووناکبیریی کوردستان، کە ساڵانێکی زۆر بە دیدگا و بەرهەمە مەعریفییەکانی خزمەتێکی زۆری بە کولتوور و هۆشیاریی نەتەوەکەمان کرد، کۆچی دوایی ئەو، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ناوەندی ڕۆشنبیری کردستان و ڕەوەندی کوردیش لە دەرەوەی وڵات.
بەم بۆنە غەمناکەوە، سەرەخۆشی لە ئێوە و هەموو دۆست و ئاشنایانی کۆچکردوو دەکەین، لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
29ـی نیسانی 2026
