KDC

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دکتۆر ڕەفیق سابیر دەکات

 

بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەفیق سابیر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و ڕووناکبیری گەورەی گەلەکەمان، دکتۆر ڕەفیق سابیرمان پێگەیشت.
دکتۆر ڕەفیق سابیر تەنیا شاعیر نەبوو، بەڵکو دەنگێکی زیندووی نیشتمانپەروەری و سیمایەکی دیاری ڕەوەندی کوردستانی بوو، کۆچی دوایی ئەو خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ئەدەب و فەرهەنگی کوردی کە بە ئاسانی پڕ نابێتەوە.
ئێمە لە ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و دۆستانتان دەکەین، لە خودای گەورە داواکارین سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
29ـی نیسانی 2026

___

فڕۆکەیەکى سەربازى فیلیپین بە (85) سەرنشینەوە تێکشکا

KDC

فەیسبووک و ئینستەگرام ١٥٠ ئەکاونت و گروپی پیلانگێری سریوەتەوە

KDC

بۆکسەرێکی کوردی کازاخستان ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد.

Harmn