KDC

فیدراسیۆنی ژنان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست

 

بە سەرپەرشتی سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی رەوەندی کوردستانی و بە ئامادەبوونی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-فینلەندا، فیدراسیۆنەکە یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست.

ڕێکەوتی ٢٦.٠٤.٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی شیرین زەکی سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی رەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆنەکە لە فینلەندا یەکەم کۆنفرانسی خۆی بەست، ئەوەش بە مەبەستی دانانی دەستەیەکی بەڕێوەبەری، کە چەندان خانمی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییە کوردستانییەکانیش تێیدا بەشدار بوون.

هەروەها ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد و نەزیر بەرواری بەرپرسی ناوەندەکە، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، تێیدا جەختی لە ڕۆڵی ئافرەتانی کورد کردەوە لە کۆمەڵگەدا و لە بوارە جیاجیاکانی ژیان و بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی کورد، کە ژنان ڕۆڵی گرنگیان بینیوە و بوونەتە سەرمەشق.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ژنانی کورد بوونەتە نموونەی ئازایەتی و ڕاستگۆیی، هەروەها گرنگیی ژنانی کوردی دیاسپۆرا لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن وڵات و نیشتمانی خۆیان لە یاد نەکەن و زمانی شیرینی کوردیی بکەنە زمانی ئاخاوتنی ماڵ و پەروەردەی منداڵەکان بە کوردیی بکەن، وە تێکەڵبوونی منداڵانی کورد لەگەڵ کۆمەڵگەی فینلەندی بەگرنگ زانی بۆ زیاتر خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی ئێرە و ڕێزگرتنمان لە دابونەریتەکانی فینلەندا.
لە کۆتاییدا، نەزیر بەرواری، زیاتر باسی مافی ژنانی کرد، کە دەبێت مافیان پارێزراو بێت و هەوڵ بدەن ناوماڵی کوردان بپارێزن و لە دیاسپۆرا ئەم فیدراسیۆنە بکەنە چەتری لەیەک نزیکبوونەوەی خانمانی کورد و زیاتر برەودان بە تواناکانی ژنانی کورد.

ناوەندی فینلەند دووبارە پیرۆزبایی یەکەمین کۆنفرانسی لە فیدراسیۆنی ژنان کرد، کە توانییان کۆنفرانسێکی سەرکەوتوو دیموکراسییانە ببەستن و بتوانن ژنانی کورد لە فینلەندا کۆ بکەنەوە و ببنە ماڵێکی ئارام بۆ خانمان، ئەوەشی دووپات کردەوە، کە وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا، پشتیوانیی فیدراسیۆنی ژنانی رەوەندی کوردستانیی دەبن.

___

شفا بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی کرێکار (AP)نەرویجی کۆبووەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داوا لە دایک و باوکانی کورد دەکات منداڵەکانیان بۆ فێربوونی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC

ڕاپرسییەک پارتی گەلی کۆماری پێش پارتەکەی ئەردۆگان دەکەوێت

nusar1