KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی جەژنە پیرۆزە لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات

 

کرێکارانی ماندوونەناسی کوردستان لەهەر کوێیەکی جیهانن..
بەبۆنەی 1ی ئایار، جەژنی کرێکارانی جیهانییەوە، بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان لە ناوخۆی نیشتمان و تاراوگە دەکەین، دووپات لەوە دەکەینەوە، چینی کرێکار هەمیشە کۆڵەکەی سەرەکیی بونیاتنان و پێشخستنی وڵات بوون، ئەو ئاوەدانییەی ئەمڕۆش دەیبینین، بەرهەمی ئارەقەی نێوچەوان و دەستی ماندووی ئێوەیە.
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەتەواوی پشتیوانی لە داواکارییە ڕەواکانتان دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانتان، باشترکردنی گوزەران و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کارکردن، هاوکات جێگەی شانازیمانە کە دەبینین کرێکارانی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، بە رەنج و دڵسۆزیی خۆیان، بوونەتە وێنەیەکی جوانی نەتەوەکەمان و پشتگیرییەکی بەهێز بۆ نیشتمان و کەسوکاریان.
سڵاو لە هێزی بازوو و رەنجی حەڵاڵتان، هیوادارین ساڵی ئایندە ساڵی بەدیهاتنی تەواوی مافەکانتان بێت و هەمیشە سەربەرز و تەندروست بن.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
1ی ئایاری 2026

___

پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت

KDC

پۆڵەندا: گرووپێکی قاچاخچێتی کۆچبەرانی بە چەندین ملیۆن یۆرۆوە دەستگیر دەکات

KDC

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

Harmn