KDC

 تیپی کوردستان لە فینلەندا دەست بە مەشق و ئامادەکارییەکانی دەکات

یاریگای Säterin kenttä لە وڵاتی فینلەندا بووە شوێنی کۆبوونەوە و دەستپێکی مەشق و ڕاهێنانە چڕەکانی تیپی کوردستان، ئەم ئامادەکارییانە بە مەبەستی بەشدارییەکی بەهێز و کاریگەرە لە خولی TAT کە تایبەتە بە نەتەوە جیاوازەکانی نیشتەجێی وڵاتی فینلەندا، تێیدا یاریزانانی کورد بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە خۆیان بۆ ڕکابەرییەکانی ساڵی 2026 ئامادە دەکەن.

تیپی کوردستان کە لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە فینلەندا سەرپەرشتی و پاڵپشتی دەکرێت، نموونەیەکی جوانی یەکگرتوویی نەتەوەییە، پێکهاتەی تیپەکە لە کۆمەڵێک گەنجی بەتوانای هەر چوار پارچەی کوردستان پێکهاتووە، لەگەڵ چەندین گەنجی نەتەوەکانی دیکە کە بەهۆی خۆشەویستییان بۆ گەلی کورد، بە دڵێکی پڕ لە ئینتیماوە لەژێر ناوی کوردستان یاری دەکەن. ئامانجی سەرەکی ئەم گروپە وەرزشییە، بەرز ڕاگرتنی ناوی پیرۆزی کوردستان و نیشاندانی ناسنامەی نەتەوەییە لە ڕێگەی وەرزشەوە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.

جێگەی ئاماژەیە، تیپی کوردستان لە خولی ساڵی 2025دا توانی ببێتە جێی سەرنجی بەڕێوەبەرانی خولەکە و هەموو بەشداربووان، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئاستێکی تەکنیکی زۆر بەرز و پابەندییەکی تەواویان بە یاساکانی وەرزشەوە نیشاندا، کە دەرەنجامەکەی گەیشتن بوو بە یاری کۆتایی و بەدەستهێنانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی فینلەندا.، بۆ ئەمساڵ، ئامانجەکان گەورەترن و تیپەکە بە پلانێکی تۆکمە کار دەکات بۆ ئەوەی پلەی یەکەم و نازناوی پاڵەوانێتییەکە بۆ ڕەوەندی کوردی بەدەستبهێنێت.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە فینلەندا، وەک پشت و پەنای هەمیشەیی تیپەکە، داوا لە سەرجەم ئەو گەنجە بەهرەمەند و بەتوانا کوردانە دەکات کە لە فینلەندا نیشتەجێن و خولیای وەرزشیان هەیە، پەیوەندییان پێوە بکەن، ناوەندەکە دەرگای کراوەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداربن لەم پرۆژە نەتەوەییە و پاڵپشتی تیپەکەیان بکەن، تاوەکو پێکەوە تیپی کوردستان بەرەو لوتکەی سەرکەوتن لە خولی 2026 دا ببەن.

___

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری سەردانی پارێزگاری هەولێریان کرد

Harmn

سەرۆکی پارتی راستڕەوی سویدی، ئیسلام بە ئایینێکی خراپ ناو دەبات

KDC