سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی و سەرۆکی فراکسیۆنی سەرۆکی فراکسیۆنی CDU/ CSU لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا کۆ بوونەوە، کە تێیدا باس لە هاندانی کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە کرا بۆ بەشداریکردنیان لە بوارە جیاجیاکان.
رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی٥ی ٢٠٢٦، لە شاری کیلی ئەڵمانیا و لە پەرلەمانی هەرێمی شلیسڤیگ هۆلشتاین، نیکلاس هێربست سەرۆکی فراکسیۆنی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، پێشوازی لە شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی کرد، کە تێیدا چەندان پرس تاوتوێ کران.
لە دیدارەکەدا کە سەیران پەپۆ، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی شلیسڤیگ هۆلشتاینی ئەلمانی لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات ئامادەی بوو، بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس کرا و جەخت لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە کرا.
لە بەشێکی دیدارەکەدا بەڕێز نیکلاس هێربست پشتگیریی خۆی و فراکسیۆنەکەی بۆ کارەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیی دووپات کردەوە و پێشنیاری کرد کارە لەپێشینەکانی کۆنفیدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی، هاندانی کوردستانییان بێت بۆ ئەوەی زیاتر بێنە ناو کایەی سیاسی لە ئەورووپا و ڕۆڵ بگێڕن لە بوارە جیاوازەکانی ژیان لە ئەورووپا و بەتایبەت لە ئەڵمانیا.
دواتر شفا بارزانی، وێڕای سوپاس کردنی ناوبراو، جەختی لەوە کردەوە، کە کارە لەپێشینەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاندانی کوردستانییانە بۆ تێکەڵ بوون لەگەڵ کۆمەڵگە ئەورووپییەکان و بەشداریکردن لە کایە جیاوازەکانی ژیان لەو وڵاتانە، هاوکات سوپاسی ئەورووپای کرد، کە لە ڕۆژانی تەنگانە دەرگای وڵاتەکانیان بۆ کورد کردنەوە و وەک هاووڵاتیی خۆیان لە باوەشیان گرتوون.
