KDC

لەندەن.. خۆپیشاندانێکی فراوانی راستڕەوەکان دژی وەرگرتنی پەنابەران بەڕێوەچوو

لە گۆڕەپانی پەرلەمانی بەریتانیا لە شاری لەندەن، گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکی فراوانی لایەنگرانی باڵی راستڕەو و ناسیۆنالیستەکان دژی سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەران و کۆچبەران ئەنجامدرا.
خۆپیشاندەران بە توندی رەخنەیان لە سیاسەتی حکومەت گرت و داوایان کرد پرۆسەی وەرگرتنی پەنابەران بوەستێندرێت، بۆ ئەوەی ناسنامە، بەها و کەلتووری بەریتانی بپارێزرێت.
لە گردبوونەوەکەدا کە لەلایەن کەسایەتییە دیارەکانی راستڕەوەوە (وەک تۆمی رۆبنسن) سەرپەرشتی دەکرا، چەندین دروشم و وتاری توند دژی ئایینی ئیسلام و پێکەوەژیانی فرەکەلتووری بەرزکرانەوە.
ئەم شەپۆلە لە ناڕەزایەتییە توندانە لە کاتێکدایە کە پارتی ڕیفۆڕمی راستڕەو لە دوایین هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیادا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەڵکشانی بیری ناسیۆنالیزم و دروستبوونی دابەشبوونێکی قووڵی کۆمەڵایەتی لەو وڵاتەدا.

___

سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیاری ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ ئەوروپا دەکات

Harmn

ئێراق: مەترسی هەڵکشانی تای خوێن بەربوون هەیە

Harmn

بەهۆی کارەسات و ناکۆکییەکان ساڵی 2021،ئامارێکی مێژووی ئاوارەیی هاوڵاتیان تۆمارکراوە

Harmn