KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد نامۆ فازڵ دەکات

بۆ پاڵەوانی نەتەوەیی کورد بەڕێز نامۆ فازڵ

سڵاوی گەرمی نیشتمانتان لێبێت

بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزباییت ئاراستە دەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی لە یارییەکانی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان لە شاری لۆس ئانجلەس تۆمارتان کرد.

ئێوە بەم سەرکەوتنە مەزنەتان، نەوەک تەنیا ئیرادە و هێزی گەنجی کوردتان بۆ گەیشتن بە لوتکەی جیهان سەلماند، بەڵکو بە زرنگانەوەی ناوی کوردستان بە دەنگی بەرز لە گەورەترین سەکۆی پەخشی جیهانیدا، بوویتە جێگەی شانازییەکی گەورە بۆ سەرجەم کوردستانییانی دەرەوەی وڵات.

ئەو هەڵوێستە نەتەوەییە بەرزەش کە بۆ پاراستنی شکۆی گەلەکەت نواندت، شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموومان، ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کە وێنای نەتەوەکەمان لە دەرەوەی وڵات دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە، هەمیشە پاڵپشتیت دەکەین و هیوای ئەوە دەخوازین بگەیتە بەرزترین ئاستی نێودەوڵەتیی لە یاریی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

18ـی ئایاری 2026

___

سوید: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی 35ساڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکات

Harmn

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە تالیبان دەکات ڕێز لە بەڵێنەکانی بگرێت

KDC

نزیکەی 400 کۆچبەر لە ڕۆژێکدا پەڕیونەتەوە بەریتانیا، سێ کوردیش بە تۆمەتی قاچاخچێتی سزادران 

KDC