ستافی گۆڤاری ڕەوەند، بە هاوکاری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئامادەکاری بۆ سازکردنی ئێوارەکۆڕێکی تایبەت دەکەن بە بۆنەی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکەیان.
ئەم چالاکییە کولتوورییە بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە، نووسەران، هاوکاران و دۆستانی گۆڤارەکە لە پایتەختی بەلجیکا بەڕێوە دەچێت.
گۆڤاری ڕەوەند کە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە دەردەچێت، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی ببێتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و ڕەنگی جیاوازی کوردانی تاراوگە و گرنگی بە بوارەکانی ئەدەب، هونەر، مێژوو و پرسە کۆمەڵایەتییەکان بدات، ستافی گۆڤارەکە ئامانجیانە لە ڕێگەی ئەم ئێوارەکۆڕەوە، وێڕای پیرۆزکردنی ئەم یادە، پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان خوێنەران و ڕەوەندی کوردی لە ئەورووپا بەهێزتر بکەن.
بڕیارە ئەم مەڕاسیمە لە 22/5/2026، کاتژمێر 18:00 لە شاری برۆکسل لەم ناونیشانەی خوارەوە بەڕێوە بچێت:
Schildknaapsstraat 47, 1000 Brussel
ستافی گۆڤاری ڕەوەند بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتی هەموو لایەک دەکەن بۆ بەشداربوون لەم یادە پڕ بایەخەدا.
کارزان حەیدەر
