KDC

سەرۆک بارزانی بۆ بادین حەسۆ: سەرکەوتنەکانت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان و ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان جێگەی شانازییە

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ بادین حەسۆ، پاڵەوانی کوردی بواری کیک بۆکسینگ، سەرکەوتنەکەی ئەو یاریزانە و بەدەستهێنانی پشتێنی نێودەوڵەتی رێکخراوی WBC لە وڵاتی ئەڵمانیا بە دەستکەوتێکی گەورە و هۆکارێکی درەوشاوەی ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان وەسف دەکات.
لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کە لە شاری ئوبەرهاوسنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بادین حەسۆ توانی لە کەمتر لە 3 خولەکدا و بە گورزی زۆر بەهێز، ڤیکتۆر ڤیسێنتی مەکسیکی تێکبشکێنێت و سێیەمین پشتێن لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا بەدەستبهێنێت.

دوای بردنەوەکە و لە نێو ئاهەنگگێڕان و خۆشیی هاندەراندا، ئەو پاڵەوانە کوردە پشتێنە نێودەوڵەتییەکەی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان کرد و سوپاسی هەموو ئەو کەسانەشی کرد کە پاڵپشتییان کردووە.
بادین حەسۆ زۆزانی، کە خەڵکی قەزای شێخانی باشووری کوردستانە، خاوەنی تۆمارێکی وەرزشیی ئاستبەرز و خاوێنە لە جیهانی کیک بۆکسینگی پیشەگەریدا.

ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا بەشداری لە 23 یاریی فەرمیدا کردووە و بەبێ تۆمارکردنی هیچ دۆڕاندنێک، سەرجەمیان بە سەرکەوتن بۆ خۆی یەکلاکردووەتەوە و پێگەی خۆی وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئەو وەرزشە جێگیر کردووە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی، پیرۆزبایی لە بادین حەسۆ، پاڵەوانی کورد دەکات و دەڵێت “پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکەم کە توانی لەوڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC)ـدا سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت.

دەستخۆشیی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم. جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی کورد و  کوردستان بە جیهان دەناسێنن.

 

 

 

___

وێڕای ڕێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ ڕواندا کۆچبەران بەلێشاو ڕوو لەو وڵاتە دەکەن

Harmn

ئیتڵاعاتی سنە دەیەوێ کوژرانی بەسیجێکی بخاتە ئەستۆی چەند کوردێک

KDC

رووسیا موشەکێکی نوێ تاقی دەکاتەوە

KDC