KDC

دوای ئەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا پشتێنی نێودەوڵەتی رێکخراوی WBCـی لە یاریی کیک بۆکسینگدا بەدەستهێنا، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ دەکات و سەرکەوتنەکەی بە دەستکەوتێکی گەورە و جێگەی شانازیی تەواوی کوردانی تاراوگە ناو دەبات.

دەقی پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ ..

بەناوی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە وڵاتی ئەڵمانیا تۆمارتان کرد و توانیتان پشتێنی نێودەوڵەتی رێکخراوی WBC لە یاریی کیک بۆکسینگ بەدەستبهێنن.

ئەم دەستکەوتە گەورەیە جێگەی شانازیی رەوەندی کوردستانی و گەلی کوردستانە، ئێوە وەک گەنجێکی کوردی تاراوگەنشین، جارێکی دیکە بە جیهانتان سەلماند کە لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا دەتوانن لە بەرزترین ئاستدا کێبڕکێ بکەن و ناوی نەتەوەکەیان و کوردستان بە درەوشاوەیی رابگرن.

دەستخۆشیتان لێ دەکەین بۆ ئەو مێژووە وەرزشییە پڕ لە شانازییە کە تۆمارتان کردووە، پاڵپشتیی تەواوی خۆمانتان بۆ دووپات دەکەینەوە و هیوای سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەتری نێودەوڵەتیتان بۆ دەخوازین.

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

25ـی ئایاری 2026

___

کەشوهەواێکی سەخت و باراناوی لە NRW : تا 200 لیتر باران لە هەر مەترێکی چوارگۆشەدا

KDC

ئێران دوو کۆڵبەر دەکاتە ئامانج

KDC

لەبەر ئەوەی بە کوردی گوتارییان خوێندۆتەوە، تورکیا چەند کوردێکی دەستگیر کرد

KDC