KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کوردستانییانی دیاسپپۆرا دەکات و لە پەیامێکدا، دووپات لە پێداگریی خۆی دەکات بۆ پاراستنی پرەنسیپی پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردن.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانیی پیرۆزەوە، بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانیان لە ناوەوە و دەرەوەی نیشتمان دەکەین.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی جەخت لە دیدگا و پەیامی نەگۆڕی خۆی دەکاتەوە، کە پێداگرییەکی پتەوە لەسەر چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکترقبوڵکردن، بڕوای تەواومان بەوەیە کە فرەڕەنگی و پێکەوەژیان بنەمایەکی سەرەکین بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نەتەوەیی و نیشتمانیمان، هێمایەکی درەوشاوەی ناسنامەی شارستانیی ڕەوەندی کوردستانییە لە سەرتاسەری جیهان.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و قوڵبوونەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی و تەبایی لەنێوان سەرجەم تاک و پێکهاتەکانی گەلەکەماندا.

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە سەرفرازیدا بن.

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

26ـی ئایاری 2026

___

چوارەمین کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ قوتابییانی کوردستانیی دیاسپۆرا دەستیپێکرد

Harmn

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ پۆڵندا بە پێشلکردنی مافەکانی کۆچبەران لەسەر سنورەکانی لەگەڵ بیلاڕوس تۆمەتبار دەکات

Harmn

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شارەکانی تۆرنتۆ ،سەنکاترین و لەندەن دەمەزران

Harmn