KDC

لە وێبینارێکدا تاوتوێی ئایندەی هەژموونی ئەمریکا و مەترسییەکانی ئێران و ڕووسیا و چین لە ناوچەکەدا دەکرێت

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی 06-06-2026، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وێبینارێک سەبارەت بە سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەبات، کە تێیدا شیکارییەکی قووڵ بۆ ململانێی زلهێزەکان لە ناوچەکەدا دەکرێت.لەم وێبینارەدا کە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی زوومەوە پەخش دەکرێت، میوانداریی دکتۆر سەرسام خەلیل دەکرێت کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و پسپۆڕە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.

تەوەرەی سەرەکیی وێبنارەکە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی ئەمریکا لە نێوان کشانەوەی ستراتیژی و دەستتێوەردانی ناچاریدا.

لە میانەی وێبینارەکەدا ئەو پرسیارە گرنگە وەڵام دەدرێتەوە کە ئایا ئەمریکا دەتوانێت هاوکێشەیەکی نوێ بدۆزێتەوە تا هەم بەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەبەکانیدا بپارێزێت و هەمیش لە هەمان کاتدا ڕێگری لە کشان و فراوانبوونی هەژموونی وڵاتانی ئێران و ڕووسیا و چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات.

کۆنفیدراسیۆنەکە بانگهێشتی گشتیی ئاراستەی سەرجەم ئارەزوومەندان و چاودێرانی سیاسی کردووە بۆ بەشداریکردن، و ئاماژەی بەوە داوە کە وێبینارەکە لە کاتژمێر 8ی ئێوارە بە کاتی هەولێر، کاتژمێر 7 بە کاتی ئەورووپا و کاتژمێر 6 بە کاتی لەندەن دەست پێ دەکات، هەروەها داوا لە بەشداربووان کراوە بەرنامەی زووم دابەزێنن و ئامادەی بکەن، بڕیارە لە کاتێکی نزیکدا لینکی تایبەتی بەشداریکردنەکە بۆ ئارەزوومەندان بنێردرێت.لە دوایین گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی سەخت بووەتەوە، لە لایەکەوە هەوڵەکانی واشنتن بۆ کەمکردنەوەی بوونی سەربازی و کشانەوەی ستراتیژی لە هەندێک ناوچە، لە لایەکی دیکەوە سەرهەڵدانی قەیرانی نوێ کە پێویستیان بە دەستتێوەردانی خێرا هەیە، وایان کردووە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا تووشی جۆرێک لە نیگەرانی ببن، لەم بۆشاییە ئەمنییەدا، هێزە کێبڕکێکارەکانی وەک ڕووسیا و چین، بە هاوتا لەگەڵ سیاسەتە ناوچەییەکانی ئێران، هەوڵی کێشانی نەخشەیەکی نوێی هەژموون و باڵادەستی دەدەن. ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییە هزرییانە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، لەم کاتە هەستیارەدا گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لەو کێشمەکێشە نێودەوڵەتییانە و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانیان لەسەر ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگەی کورد لە ناوکۆیی ئەو ململانێیانەدا.

 

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

___

پۆلیسی پاسەوانی کەنارئاوییەکانی یۆنان 106کۆچبەر ڕزگار دەکەن

Harmn

ڕێگری لە دەیان هەزار کۆچبەر کراوە

Harmn

بە ڤیدیۆ : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی ھونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

KDC