KDC

دیدار ی نوێنەری كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوە

لە كۆنگرێسی ئەمریكا و لە چوارچێوەیكۆنفرانسی  EXPO 2027 ب بۆ هێزکردنی هاوکاری ئابووریی نێوان دوو جەمسەری ئەتڵەنتیک، مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پێوەندییە نێونەتەوەیەكانی كۆنفێدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی چاوی كەوت بە بەڕێزان گەڤین وەكس، سەرۆکی ئۆفیسی بەڕێوەبردنی کاری ڕۆژانەی نووسینگەی جێگری وەزیری دەرەوە بۆ دیپلۆماسی گشتی، تارا شوان بەرێوەبەری هەروەها Tara Shwan، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنستیتوتی ئابوری ئەمریكی كوردی.

گفتوگۆکانمان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و فراوانکردنی هاوکاری لەنێوان ئەمریكاو هەرێمی كوردستان بوون.

گەڤین. وەكس پشتگیری و هاوپەیمانیی مێژوویی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان پشتڕاست کردەوەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا ڕێز و پێزانینی تایبەتی بۆ خەلكی کوردستان هەیەو بایەخ بە ڕۆڵی گرنگیان دەدات لە پاراستنی ئارامی ناوچە، پەرەپێدانی ئابووری و پشتیوانیکردن لە بەها دیموکراتییەکان. هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامبوونی پشتگیریی وڵاتەکەی کرد بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز، بەرهەمدار و درێژخایەن لەنێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، کە لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش، بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و هیوای هاوبەش بۆ داهاتوو بنیات نراون.

هاوكات نوێنەری كۆنفیدراسیۆن لە پەرواێزی كۆنفڕانسەكەدا چاوی بە كۆمەڵێك دیپلۆمات و نوێنەری دامەزراوەو دەوڵەتان كەوت و ئاڵوگۆری بیروڕای لەگەڵ كردن.

 

___

مۆسکۆ بەشێک لە هێزەسەربازییەکانی لە سنووری ئۆکرانیا دەکشێنێتەوە

Harmn

7کۆچبەر پێش گەیشتنیان بە ئیتالیا گیانیان لەدەستدا

Harmn

کۆپ 26 : 90 وڵات بە کەمکردنەوەی دەرهینانی میسان بە ڕێژەی 30٪ تا ساڵی 2030 ڕێکەوتن

KDC