KDC

کۆنگرەی دەرەوەی وڵاتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

ڕۆژی 6ی حوزەیرانی 2026، نادر دۆغاتی، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا، بە بانگهێشتێکی فەرمی بەشداریی کۆنگرەی دەرەوەی وڵاتی پارتی سۆسیالیستی کوردستانی کرد کە لە شاری ڤوپەرتاڵی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە کۆنگرەکە، نادر دۆغاتی هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرەی دەرەوەی وڵاتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان خواست، ناوبراو ڕۆڵی یەکێتیی کۆمەڵە کوردستانییەکان (کۆمکار)ی لە خزمەتکردنی کلتوور، فەرهەنگ و زمانی کوردی لە دیاسپۆرا بە بەرز و گرنگ نرخاند و بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لێ کردن.
هەر لە وتارەکەیدا، سەرۆکی فیدراسیۆنەکە داوای پەرەپێدانی زیاتری کار و خەباتی هاوبەشی کرد لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا، بە شێوەیەک کە ئەو چالاکییانە لەژێر چەتری ئاڵای کوردستان و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەبچن.

ئەم بەشداریکردنە فەرمییەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا لە چوارچێوەی بەستنی کۆنگرەی دەرەوەی وڵاتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دێت، فیدراسیۆنەکە ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بانگهێشتە و بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە دەربڕیوە.

___

هۆکاری کەوتنی کابوڵ

KDC

دیدار لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی نەرویج

Harmn

کوردستانیانی هۆڵندا ئاگری نەورۆز دەکەنەوە

Harmn