KDC

لە هۆڵەندا خەڵات بەخشرایە چەندان کەسی سەرکەوتووی کورد

 

ڕێکخراوی چەپک بە هاوبەشی کۆنفیدراسیۆن، خەڵاتی قەڵغانی رێزلێنانی بەخشییە چەندان کەسایەتیی سەرکەوتووی کوردی دیاسپۆرا.

رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی٦ی٢٠٢٦، ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بە هاوبەشی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە تەیخلنی نزیک شاری ڤێنلۆی هۆڵەندا ئێوارە کەلتوورییەکی بەناونیشانی (گۆڕانکاری لە ژیان، هەنگاونان بەرەو سەرکەوتن بە سوودوەرگرتن لە چیرۆکە راستییەکان وانەیەک دەبن بۆ هۆشیارییمان) ساز دا.
لە مەراسیمەکەدا چەندان هونەرمەند و سینەماساز و چالاکوانی مەدەنی و ڕؤژنامەنووس بەشداری بوون و باسیان لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی خۆیان لە دیاسپۆرا کرد، پاشان لەلایەن شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و شاخەوانی دۆکانی سەرۆکی رێکخراوی چەپک بۆ کاروباری مرۆیی، خەڵاتی قەڵغانی رێزلێنانیان بەخشییە چەندان کەسایەتی کوردی سەرکەوتوو لە بوارە جیاجیاکان.
دواتریش بەرواری، مەدالیای رێزلێنانی بەخشییە شاخەوان دۆکانی سەرۆکی رێکخراوی چەپک.

دواتر شوکری بەرواری، لە وتەیەکیدا سوپاس و پێزانینی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفیدراسیۆنی رەوندی کوردستانیی پێشکەش بە رێکخراوی چەپک کرد و تیشکی خستەسەر ئەو چالاکییە کەلتوورییانە و ئامادەیی کۆنفیدراسیۆنیشی راگەیاند، کە پشتیوانی ئەو جۆرە چالاکییانە بەتایبەت و بەگشتیی رەوەندی کوردستانیی دەبن.
هەروەها بە گرنگییەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە دەستپێکی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆن لە بیرۆکەی کەسایەتییەکی کوردپەروەری وەک لێوەگەڕی کورد سەرۆک بارزانییە، کە هەموو ژیانی خۆی لەپێناو دۆزی رەوای کورد تەرخان کردووە، وتیشی: “جێ پەنجە و پشتیوانیی سەرۆک بارزانی لە کوردانی دیاسپۆرا دیارە”.
بەرواری باسیشی لەوە کرد، کە کۆنفیدراسیۆن بایەخی تەواو بە زمان، کەلتوور و فەرهەنگی رەسەن دەدەن، ئەوەش لەپێناو نەوەکانی داهاتووی کورد لە دیاسپۆرا، کە کاریگەریی چالاکییەکان لەسەر داهاتوویان و هاوکات یەکخستنی ناوماڵی کورد لە وڵاتان دەبێت.
ئەو جەختیشی لەوە کردەوە، کە کۆنفیدراسیۆن بە شێوازێکی سەربەخۆییانە کار دەکات و دوورە لە فشاری لایەنە سیاسییەکان یان ئایینییەکان.

   

 

___

بۆچوونی خانی شەرەفکەندی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

واشنتن: نوێنەری كۆنفدراسیۆن پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرد

Harmn

ئێران قەدەغەی ڤیزای گەشتیاری هەڵدەگرێت

KDC