KDC

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە ئەڵمانیا ساز دەکات

بە چاودێریی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بڕیارە رۆژی 26ی حوزەیرانی 2026 لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی یەکەمین کۆنگرەی فەرمیی خۆی گرێ بدات.

کۆنگرەکە بە دروشمی (زمانمان ناسنامەی کوردبوونمانە) بەڕێوەدەچێت، تێیدا نوێنەری 35 قوتابخانەی کوردی و 120 ئەندامی کۆنگرە لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداریی دەکەن، گرنگیی ئەم کۆبوونەوەیە لەوەدایە کە بۆ یەکەمین جارە لە مێژوودا کۆبوونەوەیەکی فراوان و گەورەی لەم شێوەیە بۆ زانایان، شارەزایان و دڵسۆزانی زمانی کوردی لە تاراوگە رێک بخرێت، بە مەبەستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانی دایک.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی خاوەنی ستراتیژییەتێکی فراوان و دیدگایەکی جیهانییە بۆ ناساندن و گەشەپێدانی زمانەکە، بە جۆرێک کوردستان بە ناوەندی کارکردن و تەواوی جیهانیش بە گۆڕەپانی چالاکییەکانی دەناسێنێت، بنەمای کاری ئەم دامەزراوەیە لەسەر ئەو باوەڕە داڕێژراوە کە لە هەر کوێیەکی ئەم سەرزەمینە کوردێکی لێ بێت، فیدراسیۆنیش لەوێ ئامادەیی دەبێت، ئەم ناوەندە کە خۆی وەک دەنگی زوڵاڵی زمانی کوردی لە جیهانی مۆدێرندا دەناسێنێت، ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە نەخشەیەکی نوێ و سەردەمیانە بۆ پێگەی زمانی کوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بکێشێت و پایەکانی زمانەکە لە سەردەمی بەجیهانیبووندا جێگیرتر بکات.

___

سەرۆک شارەوانییەکی سوید بە جیاوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەراندا ڕەخنەی ئاراستەدەکرێت

Harmn

ئەگەری هەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئافرەتێک ببێتە سەرۆک وەزیرانی سوید

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەو وڵاتە دەکات

Harmn