بەپێی نوێترین ئامار، تێکڕای کۆچکردن بۆ بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و گەیشتووەتە نزمترین ئاستی بەراورد بە سەردەمی کۆرۆنا لە دوای ساڵی 2012، هاوکات هاتنی کۆچبەرانیش لە ڕێگەی بەلەمە بچووکەکانەوە دابەزینێکی پێوانەیی و دڵخۆشکەری بەخۆیەوە بینیوە.
لەم پێشهاتە ئەرێنییەدا دەردەکەوێت کە تێکڕای کۆچکردن بە ڕێژەیەکی گەورە و بە ڕێژەی 48% دابەزیوە و بووەتە 171,000 کەس، هەروەها ژمارەی گەیشتنی کۆچبەرانیش بە ڕێژەی 20% کەم بووەتەوە بۆ 813,000 کەس.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، بۆ ئاسایشی سنوورەکان، پەڕینەوەی نایاسایی لە ڕێگەی بەلەمە بچووکەکانەوەیە کە بە ڕێژەی 40% دابەزیوە و تەنیا 11,054 کەس تۆمار کراون، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارییەکانی پەنابەری بە ڕێژەی 12% کەمیان کردووە و دابەزیون بۆ 93,525 داواکاری.
لە بەرامبەردا پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە و ناردنەوەی ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان نییە بە ڕێژەی 7% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 39,007 کەس. پاش چەندین ساڵ لە قەیرانی بەردەوامی گەیشتنی پەنابەران بۆ نێو بەریتانیا، ئەم ئامارانەی ساڵانی 2025 و 2026 دەرخەری سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسەتەکانی حکومەتی ئەم وڵاتەن لە پاراستنی سنوورەکاندا.
ئەم گۆڕانکارییە بارگرانییەکانی سەر ئابووری و سیستەمی حەوانەوەی ناوخۆیی کەم دەکاتەوە، هاوکات هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە و بەهێزە بۆ گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی تەواوەتی بۆ سەر سیستەمی پەنابەری لە بەریتانیا.
کارزان حەیدەر
